ئێران ئامادەیە کەمی نەوتی عێراق لەبازاڕەکانی جیھاندا پڕ بکاتەوە

وەزارەتی نەوتی ئێران ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندەدات بۆ پڕکردنەوەی کەمی نەوتی عێراق لەبازارەکانی جیھاندا ، دوپاتیشی دەکاتەوە کە تاران توانای بەرھەمھێنانی بۆ ٤٠ ملیۆن بەرمیل لە شەش مانگدا بەرز بکاتەوە.
عەلی مەجدی جێگری وەزیری نەوتی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لەلێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند،  لەئێستادا عێراق لەدۆخێکی ئەمنی خراپدایەو ئەگەری ئەوەش ھەیە ھەناردەکردنی نەوت لەو وڵاتەوە پەکی بکەوێت ، تاران ئامادەیە لەماوەیەکی کوردتدا گرفتی کەمبوونەوەی نەوتی عێراق لەبازاڕەکانی جیھاندا پڕبکاتەوە ، ئەوەشی راگەیاندووە کە بەھۆی پەلامارەکانی داعش و کۆنترۆَڵکردنی چەند بیرە نەوتێکەوە لەماوەی دە مانگی رابردوودا نرخی نەوت گەیشتووەتە بەرزترین ئاست.
 
ز.ر