ئەو دوو وێستگەیەی لەلایەن پێشمەرگەوە کۆنترۆڵکراوە رۆژانە ٣٠٠ ھەزار بەرمیل بەرھەم دەھێنێ و داعش تەنیا یەک کێڵگەی نەوتی لەژێر دەستە و ئێستاش کاری قاچاخی پێوە دەکات.
پاش كۆنترۆڵكردنی ھەردوو وێستگەی (بای حەسەن وکەرکوک) لەلایەن ھێزەکانی پێشمەرگەوە، ئێستا ٩٩%ی نەوتی کەرکوک دەکەوێتە ژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی پێشمەرگەو بەگوتەی سەرچاوەیەک لەکۆمپانیای نەوتی باکوور، داعش تەنیا یەک کێڵگەی نەوتی لەژێر دەستدا ماوە و لەسنووری حەمرینەوە کاری قاچاخی پێوە دەکات.
ئێن ئارتی لە زاری سەرچاوەیەک لەکۆمپانیای نەوتی باکوورەوە بڵاویكردۆتەوە “ئەو دوو وێستگەیەی لەلایەن ھێزەکانی پێشمەرگەوە دەستی بەسەردا گیراوە دوو وێستگەی گرنگن لەکەرکوک وسودی زۆری دەبێت چونکە لەو شوێنەوە نەوت وڕەوانەی دەرەوە دەکرێت.”
وتیشی “ئەگەر بێت وکەرکوک بگەڕێتەوە سەر ھەرێمی کوردستان ئەوە دەست بەسەراگرتنی ئەو وێستگانە پێگەی کورد زۆر بەھێز دەکات.”
قەزای حەویجە کە دەکاتە ٣٨%ی رووبەری پارێزگای کەرکوک، بە بڕوای پسپۆڕانی بواری وزە ناوچەی حەویجە ناوچەیەکە بەرھەمی نەوتی تێدا نییە تەنھا یەک گێڵگە نەوت لەسنووری ناحیەی(زاب) ھەیە کە ئەویش بەرھەمی کەمە.
بەبڕوای ئەو سەرچاوەیە کە ھاوکات پسپۆڕی بواری نەوتیشە، لەئێستادا داعش لەسنوری تکریت كێڵگەی عەجیلی کۆنترۆڵ کردووە لەسنوری حەمرینیش كێڵگەیەکیان کۆنترۆڵ کردووە کە ئەو كێڵگەیە رۆژانە توانای بەھەرمھێنانی ٦٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ھەیەو کاری قاچاخی پێوە دەکرێت.
لەئێستادا داعش لەدەوروبەری کەرکوک خاوەن یەک گێڵگەی نەوتیە لە(زاب) ولەسنووری پارێزگای تکریت خاوەن دوو كێڵگەی نەوتیە كێڵگەی عەجیل لەنزیک تکریت وگێڵگەی حەمرین بەڵام تاکو ئێستا كێڵگەی عەجیل کارانەکراوەو بەھەرمی نیە، ئەمە جگە لەوەی کە لەسنوری ناحیەی (زاب)ی سەر بەقەزای حەویجە لەلاین چەکدارانەوە دەستگیراوە بەسەر كێڵگەیەکی نەوتی بەڵام ئەو كێڵگەیە بەرھەمی نییەو پێش كۆنترۆڵكردنی کاری پێ نەکراوە لەلایەن کۆمپانیای نەوتی باکوورەوە.
ئەو سەرچاوە باسی لەوەشکرد “ئەو وێستگەیەی ھێزەکانی پێشمەرگە دەستیان بەسەردا گرتووە رۆژانە توانای بەھەرم ھێنانی ٣٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت زیاتریان ھەیە”.