وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند جارێ ده‌روازه سنورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران دانه‌خراوه و وتیشی له ئه‌گه‌ری داخستنیدا رێگه چاره‌ی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر.
ساماڵ سەردار مەحمود وه‌زیری بارزگانی و پیشه‌سازی و به‌هرۆز حه‌مه‌ساڵح پارێزگاری سلێمانی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له ته‌لاری پارێزگاری سلێمانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند”جارێ ده‌روازه سنورییه‌كانی نێوان هه‌رێم و ئێران دانه‌خراون و ئه‌گه‌ر دابخرێن له‌وكاته‌دا ئێمه به‌رنامه و رێگه چاره‌ی خۆمان هه‌یه ودهیگرینهبهر”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌رێوبه‌ری راگه‌یاندنی گومرگی حاجی ئۆمه‌ران، رایگه‌یاندبوو به‌رپرسانی ئێران رێگه به هاتنه ناوه‌وه‌ی باره‌كانی هه‌رێم ناده‌ن، تاوه‌كو له ئیرانه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.