هه‌ندێك له‌بۆچونه مێژوییه‌كان كێشانی جگه‌ره ده‌گێڕنه‌وه بۆ زیاتر له 500 ساڵ پێش زایین‌و مرۆڤه‌كان قه‌دو پۆپی دره‌خته‌كانیان به‌كارهێناوه بۆ كێشان، هه‌ر له‌وكاته‌وه ئه‌م هاوڕێ زیانبه‌خشه‌ی مرۆڤ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ژیانی مرۆڤ كردوه‌و هه‌میشه هاوڕێیه‌كی خراپ بوه، هه‌رچه‌نده جگه‌ره “خو”پێوه‌گرتنه كه مرۆڤ ئالوده‌ی ده‌بێت، به‌ڵام ئیراده‌ی‌و توانای مرۆڤ زۆر له‌وه گه‌وره‌تره دوربكه‌وێته‌وه له‌به‌كارهێنانی هه‌مو جۆره‌كانی توتن له‌جگه‌ره‌و نێرگه‌له.
ئا: سه‌رخێڵ ئاراز فازیل
له‌به‌ر ڕێژه‌ی توشبون‌و مردن به‌و نه‌وخۆشیانه‌ی له‌ڕێگه‌ی جگه‌ره‌كێشانه‌وه دروست ده‌بێت، ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به‌رواری 31/5ی هه‌مو ساڵێكی به‌ڕۆژی جیهانی دژی جگه‌ره‌كێشان ده‌ستنیشانكردوه، به‌پێی ئاماره‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه به‌وه كراوه ساڵانه 4ملیۆن و 800 هه‌زار كه‌س به‌هۆی به‌كارهێنانی هه‌مو جۆره‌كانی توتنه‌وه وه‌ك (جگه‌ره‌و نێرگه‌له‌و پایپ) گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن‌و جێگه‌ی مه‌ترسیه ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش ساڵ به‌ساڵ به‌رزده‌بێته‌وه، هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئاماره له7 چركه‌دا له‌جیهاندا كه‌سێك به‌هۆی كێشانی یه‌كێك له‌جۆره‌كانی توتن ده‌مرێت، ئاماژه به‌وه‌شكراوه زیانه ته‌ندروستیه‌كانی جگه‌ره كار له‌و كه‌سانه‌ش ده‌كات كه نزیكن له‌كه‌سی جگه‌ره‌كێشه‌وه له‌ماڵ یان شوێنه گشتیه‌كان.
پێكهاته‌ی جگه‌ره
جگه‌ره پێكهاته‌یه‌كی مه‌ترسیداری هه‌یه بۆیه زیانه‌كانی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ زۆرن، له‌جگه‌ره‌یه‌كدا زیاتر له 600 ماده‌ی كمیایی زیانبه‌خش هه‌ن، كه سه‌ره‌كیه‌كانی بریتین له (نیكۆتین، كاربۆن مۆنۆكساید، تار، سیانه هایدرۆجین، ئامۆنیاو چه‌ندین پێكهاته‌ی تام‌و بۆنه تا كار له‌سه‌ر مرۆڤ بكات ئالوده بێت پێوه‌ی، هه‌روه‌ها چه‌ندین ماده‌ی كیمیایی تر) ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها ئه‌و بڕه نیكۆتینه‌ی له‌جگه‌ره‌یه‌كدا هه‌یه به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ بكرێته خوێنی مرۆڤه‌وه ئه‌وا له‌ماوه‌ی 5 چركه‌دا ئه‌و مرۆڤه ده‌كوژێت.
زیانه ته‌ندروستیه‌كانی
هه‌رچه‌نده جگه‌ره له‌ڕوی مادیه‌وه زیانی هه‌یه، به‌ڵام زیانه ته‌ندروستیه‌كانی زۆر زیاترن كه كار له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌كه‌ن له‌ڕوی جه‌سته‌ییه‌وه‌و مرۆڤ توشی ئه‌م حاڵه‌تانه ئه‌كه‌ن: ئاره‌زوی خواردن كه‌مده‌كات، خه‌ستیی خوێن زیاد ده‌كات‌و ده‌بێته هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ‌و مێشك، لاوازیی بیركردنه‌وه، نه‌خۆشیه‌كانی دڵ به‌تایبه‌ت به‌رزه په‌ستانی خوێن، كه‌مبونه‌وه‌ی ئاستی بینینی چاو، لاوازیی سێكس، هه‌روه‌ها كار له‌سه‌ر چالاكیی گورچیله‌و جگه‌ر ده‌كات، هه‌مو جۆره‌كانی شێرپه‌نجه به‌تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی قورگ‌و سنگ كه دیارترین ئه‌و شێرپه‌نجانه‌ن كه جگه‌ره هۆكاری سه‌ره‌كی توشبونین‌و ڕێژه‌ی مردنیان زۆرتره، زیانێكی زۆری هه‌یه بۆ ئافره‌تانی دوگیان.
چی ڕوئه‌دات كاتێك مرۆڤ واز له‌جگه‌ره كێشان ئه‌هێنێت؟
له‌پاش 20 خوله‌ك: په‌ستانی خوێن نزیكئه‌بێته‌وه له‌كاتی پێش جگه‌ره‌كێشانه‌كه.
له‌پاش 8 كاتژمێر: ئاستی كاربۆن مۆنۆكساید له‌له‌شدا ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاستی ئاسایی خۆی، واته پێش جگه‌ره‌كێشان.
له‌پاش 24 كاتژمێر: كه‌مبونه‌وه‌ی چانسی توشبون به‌نۆره‌كانی دڵ “واته جه‌ڵته‌ی دڵ”.
له‌پاش 5 هه‌فته: چالاكیه‌كانی سییه‌كان به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 30% زیاد ده‌كات.
له‌پاش ساڵێك: كه‌مبونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی توشبون به‌نه‌خۆشیه‌كانی دڵ.
له‌پاش 2 ساڵ: كه‌مبونه‌وه‌ی مه‌ترسی ڕێژه‌ی توشبون به‌شێرپه‌نجه.
بۆیه تا چركه‌یه‌ك زوتر واز له‌م هاوڕێ خراپه بهێنیت ته‌ندروستی خۆت‌و چوارده‌ورت ده‌پارێزیت له‌نه‌خۆشیه ترسناكه‌كان، ئاسانه‌و بڕیاربده له‌م چركه‌ساته‌وه بڕیاری پاراستنی ته‌ندروستی خۆت‌و خێزان‌و هاوڕێكانت بده به‌وازهێنان له‌جگه‌ره‌كێشان، وه‌ك چۆن ئاماده‌ی خۆت بخه‌یته به‌رده‌م گولله بۆ پاراستنی خۆشه‌ویستانت به‌و شێوه‌یه‌ش ئیراده‌ت به‌هێزبێت بۆ پاراستنی ژیانی ئه‌وان له‌مه‌ترسیه‌كانی توشبون به‌نه‌خۆشی چونكه ئه‌وانیش وه‌ك تۆ زیانیان پێده‌گات.
به‌هیوای ته‌ندروستیه‌كی باشتر
* پسپۆڕی خۆپاراستنی ته‌ندروستی
ز.ر