سیدی محه‌مه‌د ولد شێخ عه‌بدوڵا سه‌رۆكی مۆریتانیا- مانگانه 7 ملیۆن ئۆقیه واته نزیكه‌ی ” 30 هه‌زار دۆلار” وه‌رده‌گرێت، ئه‌ویش به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی حكومه‌تی مۆریتانیا.
عه‌بدول عه‌زیز بوته‌فلیقه‌ی سه‌رۆكی جه‌زائیر- مانگانه 26 ملیۆن سه‌نتیم واته ” 5346.400″ دۆلار وه‌رده‌گرێت، ئه‌ویش به‌پێی زانیاریه‌كانی رۆژنامه‌ی “الخبر”ی جه‌زائیری.
نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیری عیراق – پێشتر وا بڵاوكرایه‌وه كه مانگانه 3 ملیۆن دۆلار- واته مووچه‌ی 6 هه‌زار كارمه‌ندی حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام دواتر نووسینگه‌كه‌ی ره‌تیكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، كه مانگانه 8000 ههار دۆلار وه‌رده‌گرێت.
میشێل سلێمانی سه‌رۆكی لوبنان و ئیم‌یل لحودی سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌و وڵاته‌ش مانگانه‌كه‌یان 15 ملیۆن لیره‌یه، واته 10 هه‌زار دۆلار.
سه‌رۆكی ئه‌نده‌نوسیا- موچه‌ی مانگانه‌كه‌ی كه‌متره له 1900 دۆلار‌و ئه‌وه‌ش بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و ئیحراجبوونی سه‌ركرده‌كانی دیكه، له‌كاتێكدا پێشتر سه‌رۆكی ئه‌رجه‌نتین كارلۆس مونعم 2200 دۆلاری مانگانه وه‌رگرتووه و، كاتێكیش كه هاوسه‌ره‌كه‌ی ته‌ڵاق دا و دادوه‌ر داوای 185هه زار دۆلاری لێ‌كرد بۆ ژنه‌كه‌ی تووشی سه‌رسوڕمان بوو.
نیكۆلا ساركۆزی سه‌رۆكی پێشووی فه‌ره‌نسا – مانگانه بڕی 20331 یۆرۆ وه‌رگرتووه.
ئه‌نجێلا مێركڵی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا- مانگانه 23000 یۆرۆ وه‌رده‌گرێت.
سه‌رۆكی رووسیا- ساڵانه نزیكه‌ی 115 هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرێت، واته بۆ هه‌رمانگێك ده‌كاته 9583 دۆلار.
بنیامین نه‌تانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل- به‌پێی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی له په‌یجی خۆی له فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، مانگانه 4200 دۆلار وه‌رده‌گرێت.
باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا- به‌پێی راپۆرتێكی گۆڤاری ئێكسپرێسی فه‌ره‌نسی مانگانه بڕی 48 هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرێت، هاوكات سایتی باویزاردیش ئاشكرایكرد كه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ساڵانه ملیۆنێك و 728 هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرێت، واته بۆهه‌ر مانگێ ده‌كاته 144 هه‌زار دۆلار.
لی هسین لۆنگ سه‌رۆك وه‌زیری سه‌نگافوره- مانگانه بڕی 2.18 ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرێت، كه ئه‌مه‌ش به‌به‌رزترین ئاستی موچه‌ی مانگانه‌ی سه‌رۆكی وڵاته‌كان داده‌نرێت.
سلیڤیۆ برلسكۆنی سه‌رۆك وه‌زیری پێشووی ئیتاڵیا- خۆی یه‌كێكه له كه‌سایه‌تیه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان و سه‌روه‌ته‌كه‌ی به نزیكه‌ی 9.5 ملیار دۆلار مه‌زنده ده‌كرێت و له‌كاتێكیشدا له‌سه‌ر حكوم بووه مانگانه 19 هه‌زار یۆرۆی وه‌رگرتووه.
له فلیپینیش مووچه‌ی مانگانه‌ی سه‌رۆكی وڵات ده‌گاته نزیكه‌ی 24 هه‌زار دۆلار و مووچه‌ی وه‌زیره‌كانیش 9600 دۆلاره.
موچه‌ی مانگانه‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیاش ده‌گاته نزیكه‌ی 13 هه‌زار دۆلار.
سه‌رۆكی وڵاتی چین- ساڵانه 27 هه‌زار یوان ، واته 3262 دۆلار، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی موكافه‌ئه‌ی مانگانه‌ی هه‌یه بۆ رێككردنه‌وه‌ی موچه‌كه‌ی.
سه‌رۆك وه‌یزرانی چینیش زۆر كه‌متر له‌سه‌رۆكی وڵات وه‌رده‌گرێت ئه‌ویش ده‌گاته نزیكه‌ی 2 هه‌زار یوان، واته 285 دۆلار.
سه‌رۆكی ڤێتنام مانگانه نزیكه‌ی 1650 دۆلار وه‌رده‌گرێت، سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌شی موچه‌كه‌ی بریتیه له 1640 دۆلار‌و وه‌زیره‌كانیش 1350 دۆلار، واته جیاوازی نێوان مووچه‌ی سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیران ته‌نها 10 دۆلاره.