وەزارەتی بازرگانی عێراق قەرەبوی شیری فەوتاوی منداڵان دەکاتەوە

لەوبارەیەوە بەیان ئەحمەد بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراک لە سلێمانی لە لێدوانێکدا  وتی:وەزارەتی بازرگانی عێراقی قەرەبوی چوار مانگی شیری منداڵانی مانگەکانی ١١ و ١٢ ی ٢٠١٣ و  ١ و ٢ ی  – ی ٢٠١٤ ئامادەکردووە،بۆ ئەو منداڵانەی بێبەش بوون لە وەرگرتنی شیر لەو مانگانەدا.
بەیان ئەحمەد وتیشی، چەکی ئەو قەرەبووە گەیشتووە ، بەڵام بەھۆی قەیرانی داراییەوە ، لە  بانکەوە ئاگادار کراون ھەتا ئێستا پارەکە نەگەیشتوە ، ھەرکاتێک پارەکە گەیشت لە رێگەی بانکی بەختیارەیەوە دەدرێت بە بریکارەکانی خۆراکء ئەوانیش دابەشی دەکەن بەسەر ئەو کەسانەی قەرەبوەکە دەیان گرێتەوە.
 
ز.ر