” سپلیت مەترسیدارە “

ئامێری فێنككەرەوە (سپلیت) بە نەخۆشییەكی گەورە بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ دادەنرێت، چونكە چەند لێكۆڵینەوەیەكی زانستی گەشتوون بەو ئەنجامەی كە ئەم ئامێرە زیان بە هەردوو كۆئەندامی دەمار و هەناسەدانی مرۆڤ دەگەیەنێت. 
گۆڤاری (تۆپ سایێنت) ئەنجامی لێۆڵینەوەیەكی زانستی بڵاوكردەوە، لەو لێكۆڵینەوەیەدا زاناكان گەشتوون بەو ئەنجامەی سپلیت هۆكارێكی بنەڕەتی تووشبوونە بە نەخۆشییەكانی چاو و هەوكردنی جومگەكان.
بەو هۆیەی كە سپلیت لە هاویندا هەوایەكی سارد و شێدار دروستدەكات، دەبێتە هۆی گرفتی هەناسەدان لای ئەو كەسانەی كە كێشەی هەناسەدان یان رەبۆیان هەیە.
ئەمە جگە لەوەی خۆ دانە بەر هەوای ساردی سپلیت بۆ ماوەیەكی درێژ گرژ بوونی ماوسولكەكان و تەزینی جومگەكانی لێ‌ دەكەوێتەوە لەگەڵ هەستكردن بە هەمیشە ماندووێتی، ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت دەبێتە هۆی هەوی درێژخایەنی جومگەكان.
لێكۆڵینەوەكە ئەوەشی دەرخستووە، ئەو هەوایەی سپلیت بۆ ناو ژووری فەراهەم دەكات هەوایەكی نمونەییە بۆ گەشەكردنی ڤایرۆس و بەكتریاكان، بۆیە پێویستە ئەو ژوورانەی سپلیتیان تێدایە لانی كەم هەفتەی جارێك پاك بكرێنەوە.
 ئەگەر ئەوەش لە بەرچاو نەگرین فلتەری سپلیت ئەگەری تێكچوونی هەیە بە بێ‌ ئەوەی پێی بزانین، لە كاتی ئەو تێكچوونەشدا ئاستی سروشتی گازەكان لە هەوای ناو ژووردا گۆڕانی بەسەردا دێت و بە زیان بۆ تەندروستی مرۆڤ تەواو دەبێت.
لەبەر ئەوەی كەش و هەوای وڵاتی ئێمە بە هاوینان وشك و گەرمە، خەڵكی بە دوای باشترین هۆكاردا دەگەڕێن بۆ فێنككردنەوەی ماڵەكانیان، ئەگەر خەڵك و حكومەت پێكەوە بتوانن گۆڕانێك لە ماددانە بكەن كە لەم وڵاتەدا خانوویان پێ‌ دروستدەكرێت (وەك ئەوەی لە جێی بلۆك خشت بەكاربهێنرێت)، ساڵانە هەزاران مێگاوات كارەبامان بۆ دەگەڕێتەوە، ئەمە جگە لەوەی تووشی كێشەی تەندروستی نابین بە هۆی ئامێرەكانی فێنككردنەوەوە. 
خەڵك