عێراق گه‌شتی فڕۆكه‌ بارهه‌ڵگره‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان راگرت

عێراق كۆمپانیا فڕكه‌وانیه‌كانی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ شتومه‌ك ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ چیتر له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی‌ كوردستان نه‌نیشنه‌وه‌‌و شتومه‌ك نه‌گوازنه‌وه‌. 

 

 تاهیر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانی‌،  رایگه‌یاند، “حكومه‌تی‌ عێراق به‌فه‌رمی‌ ئێمه‌ی‌ له‌و بڕیاره‌ی‌ ئاگادار نه‌كردۆته‌وه‌ كه‌نابیت چیتر فڕۆكه‌ی‌ بارهه‌ڵگر”شحن” له‌فڕۆكه‌خانه‌كاندا بنیشنه‌وه‌.”



 وتیشی‌” ئێمه‌ش ئه‌و زانیاریانه‌مان له‌ هێڵه‌ فڕۆكه‌وانیه‌كانی‌ قه‌ته‌رو توركیاو ئیماراته‌وه‌ بیستووه‌ كه‌ پێیان ڕاگه‌یاندین ده‌سته‌ی‌ فڕۆكه‌وانی‌ عێراقی‌ ڕایگه‌یاندووه‌ له‌ به‌یانیه‌وه‌ نابێت چیتر فڕۆكه‌ی‌ بارهه‌ڵگر گواستنه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی‌ هه‌ولێرو سلێمانی‌ بكه‌ن.”

ز.ر