پێشبینی ده‌كرێت لە سبەینێ یه‌كشه‌ممه‌وه شه‌پۆلێكی چڕی خۆڵبارین ناوچه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه دەستەی كەشناسی سەر بە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشكرای كردووه، سەرجەم ناوچەكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە ،لە سبەینێ یه‌كشه‌ممه‌وه شەپۆلێكی باران بارین و رەشەبا بە خۆیەوە دەبینێت، كە پلەكانی گەرما دادەبەزێنێت.
ده‌سته‌كه ئه‌وه‌یشی ڕوون كردووه‌ته‌وه سەرجەم ناوچەكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، لەرۆژانی داهاتوودا بە هۆی نزمە ئاو‌و هەوایەكەوە، كە لەدەریای سورە وە هەڵدەكات، شەپۆلێكی باران بارین و خۆڵبارین روو لەناوچەكە دەكات.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌یش بۆ ئه‌وه كراوه كه كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆكە بۆ ماوەی دوو رۆژ لەهەموو ناوچەكانی عێراق بەردەوام دەبێت و خۆڵبارینیش ناوچەكە دەگرێتەوە و رەشەبا لەزۆرینەی ناوچەكان خێرایەكەی(10-20)كیلۆمەتر دەبێت و ماوەی بینین بۆ(8-10)كیلۆمەتركەم دەبێتەوە.