لیژنەیەكی نوێ بۆ چاودێری كردنی شوێنە گەشتیارییەكان و و میوانخانە و رێستۆرانتە 4 و 5 ئەستێریەكانی سنوری شاری سلێمانی پێكدەهێنرێت.
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە دیوانی قائیمقامییەت لەگەڵ نوێنەرانی هەریەك لە بەرێوەبەرایەتی (گەشت وگوزار, تەندروستی سلێمانی و نشینگەی سلێمانی) كۆبۆوە.
سەبارەت بە چاودێریكردنی وردی شوێنە گەشتیارییەكان بە میكانیزمێكی نوێ و پێشكەوتوو قائیمقامی سلێمانی بریاری دا لیژنەیەكی نوێ بۆ چاودێری كردنی شوێنە گەشتیارییەكان و میوانخانە و رێستۆرانتە 4 , 5 ئەستێریەكانی سنوری شاری سلێمانی پێكبهَنرێت، و لیژنەكەش پێكدێت لە نوێنەری بەرێوەبەرایەتییەكانی (گەشتو گوزار, و تەندروستی سلێمانی ، نشینگەی سلێمانی).
دەربارەی چونێەتی كاركردنی لیژنەكە ئاوات محەمەد رایگەیاند لەدوای راگەیاندنی ئەم لیژنە نوێیە هیچ لیژنەیەكی تر بۆی نییە سەردانی ئەم شوێنانە بكات و لیژنە نوێیهكه كار بە فۆرمی پشكنین دهكات ، و دواتر ئەو فۆرمانی لە لایەن لیژنەی باڵاوە وردبینی و بۆدەكرێت و بریاری لەسەردەدرێت.