بازاڕی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لە راپۆرتێكی گەورەترین بانكی ئەڵمانیا

له‌ ڕاپۆرتێکی شیکاری که‌له‌لایه‌ن لوکاس هێرمان تایبه‌ت بۆ دویتچه‌ بانک که‌ گه‌وره‌ترین بانکه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا ئاماده‌کراوه‌  تیشکیان خستووه‌ته‌ سه‌ر کۆمپانیای گێنێل ئینێرجی تورکی و بازاڕی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت ” دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌وه‌ی یه‌که‌م که‌شتییه‌ نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان به‌نده‌ری جه‌یهانی به‌جێهێشت ، دوایین پێشهاته‌کان پێمان ده‌ڵێن که‌ بازاڕه‌کانی هه‌نارده‌کردن کراونه‌ته‌وه‌ ، سه‌ڕه‌ڕای ململانێ هه‌رێمییه‌کان و هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌نگاوی یاسایی له‌لایه‌ن به‌غدا-ه‌وه،به‌ڵام ده‌سکه‌وتی گرنگ به‌ده‌ستهاتوون”.
له‌ درێژه‌ی ڕاپۆرته‌که‌دا ده‌ڵێت ئه‌و ده‌سکه‌وته‌ی به‌ده‌ست هاتوون ، یه‌که‌میان فرۆشتنی دوو تانکه‌ری نه‌وتی یه‌ک ملیۆن به‌رمیلی و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت سێیه‌م و چواره‌میش بێن به‌دوایدا ، دووه‌مینیان حکومه‌تی هه‌رێم پاشه‌که‌وتکردنی پاره‌که‌ی له‌ هالک بانک پشتڕاستکرده‌وه‌ ، سێیه‌مینیان ڕه‌تکردنه‌وه‌ی داواکه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵییه‌وه‌”.