به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌نه‌وتییه‌كانی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ كاركردن به رێنماییه نوێیه‌كانی دابه‌شكردنی به‌نزین كه له په‌رله‌مانی كوردستان به ئاماده‌بوونی وه‌زیری سامانه سرووشتیه‌كان بڕیاری له‌سه‌ر درا، چاوه‌ڕێن به‌ده‌ستیان بگات، هه‌ركاتیش پێیان گه‌یشت جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.
ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كەی رۆژی دو شەممەی پەرلەمانی كوردستان ئه‌وه‌بوو كه لیترێك به‌نزینی حكومی له 500 دیناره‌وه بكرێت به 800 دینار و كۆبوونیش به هه‌موو ئۆتۆمبێلێك بدرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی كارتی زانیاری‌یان هه‌یه، بۆ ئه‌مه‌ش ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت هه‌فتانه بۆی هه‌یه یه‌كجار تانكی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پڕ بكات و تاكسی و پاسیش دووجار.
جەمال عەلی به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌نه‌وتییه‌كانی سلێمانیش دەڵێت : په‌یوه‌ندییان به وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتیه‌كانه‌وه كردوه‌و چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی رێنماییه نوێیه‌كانن.