لە بەندەری ئەسکەندەرونی تورکیاوە تاوەرێکی گهورهی پاڵاوتنی نەوت کەوتوەتە رێگەو چاوەڕوان دەکرێت لەماوەی (15) رۆژدا بگاتە کوردستان.
ئاژانسی ههواڵی جیهانی تورکی بڵاویكردهوه، تاوەرێکی گهورهی پاڵاوتنی نەوت، کە لە (دوبەی)ەوە بە كهشتی دهریایی گەیەندرابوە بەندەری ئەسکەندەرونی تورکیا، بەرەو هەرێمی کوردستان كهوتوهته رێ.
ئاماژەی بەوەشکردوە، کێشی تاوەرەکە (250) تۆنه و درێژییەکەشی (70) مەترە و بە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری (40) تایە دەگوێزرێتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکان کە بۆ رونکردنەوە لەسەر قەیرانی سوتەمەنی بانگهێشتی پەرلەمان کرابو، هیچ ئاماژەیەکی بەهاتنی ئەو پاڵاوگەیە نەکرد.