ڤیدیۆ..ژاپۆن رۆبۆتێكی “پێشكەشكار”ی دروستكرد

لە دواین داهێناندا ژاپۆن رۆبۆتێكی دروستكردوە كە ئەركی خوێندنەوەی گەشتی هەواڵ و كەشوهەوایە.
بەوتەی زاناكان، ئەو رۆبۆتە توانای خوێندنەوەی هەمو نوسینێكی هەیە هاوشێوەی مرۆڤ، ئەوەش توانای ئەوەی پێدەبەخشێت كاری پێشكەشكاری بكات.
هەروەها، ئەو رۆبۆتە بەبێ وەستان و بەبێ هەڵە توانای خوێندنەوەی نوسینەكانی هەیە.