شۆفێرانى سەرجەم هێڵەکانى گواستنەوەى ناوشارى سلێمانى مانگرتنیان ڕاگەیاندوو لە ئێستادا لەکارکردن ڕاوەستاون و ڕاى دەگەیەنن ئەو بڕە بەنزینەى بۆمان دیاریکراوە زۆرکەمە.
لە لێدوانێکدا بۆسایتى ژورى بازرگانى سامان کەریم یەکێک لە شۆفێرانى هێڵى گواستنەوەى ناوشار ڕاى گەیان” وەزارەتى سامانە سروشتیەکان بڕى 50 لیتر بەنزینى بۆ دابینکردوین بۆ یەک هەفتە کە ئەم بڕە زۆرکەمە و بەشمان ناکات هەرپاسێکى گواستنەوە ڕۆژانە زیاتر لە 20 لیتر بەنزینى پێویستە”
ئەوشۆفێرە ئەوەشى ڕاگەیاند” بڕیارمانداوە تا ئەمقەیرانە چارەسەر نەکرێت بەردەوامبن لە کارنەکردن و گواستنەوەى هاووڵاتیان دەوەستێنن”
شارى سلێمانى لەسەرجەم گەڕەکەکانیدا هێڵى گواستنەوەى پاسى هاووڵاتیانى هەیە کەرۆژانە هاووڵاتیانێکى زۆر سود لەو پاسانە وەردەگرن کە نرخى تەنها 500 دینارە بۆ گواستنەوەى هاووڵاتیان لە ئێستاشدا ئەم مانگرتن و کارنەکردنەى پاسەکان هاتوچۆى هاووڵاتیان پەکخستووە.
سەرۆکى سەندیکاى گواستنەوە لەشارى سلێمانى جەلال ئەبوبەکر بە سایتى ژورى وت” ئەوبڕەى بۆپاسەکان دیارى کراوە زۆرکەمە وە ئەو پاسانەى تابلۆکانیان دەرەوەى هەرێمە ئەو بڕە بەنزینەیان پێنادرێت کەوەزارەتى گواستنەوە مۆڵەتى کارکردنى بەو پاسانەداوە کە ئەمەش کێشەیەکە بۆ شۆفێران و وەزارەتى سامانەسروشتیەکان ئەو کێشەیەشى چارەسەرنەکردووە”
قەیرانى بەنزین لەشارى سلێمانیدا بۆتەهۆى پەکخستنى کەرتى گواستنەوەى هاوولاتیان لەناوشاردا کەئەمەش بۆتەهۆى بێزاربونى هاوولاتیان لەم قەیرانەدا.
ز.ر