وەزیری سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت ئەو بەنزینەی هەیە بەشی نیوەی پێداویستیەكانی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان دەكات.
ئەمڕۆ وەزیری سامانە سروشتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن پەرلەمانەوە بانگێشتكرا، تا رونكردنەوە بدات لەسەر قەیرانی كەمی بەنزینو سوتەمەنی لەهەرێمی كوردستان.
ئاشتی هەورامی لەو بارەیەوە وتی “بەردەوامی كێشەكانمان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقو وەستانی كاركردن لەپاڵاوگەی بێجیو داواكاری ناوچە دابڕینراوەكانو ئاوارەكانی موسڵ” ئەو هۆكارانەن كەقەیرانی كەمی بەنزینیان لەهەرێمی كوردستان دروستكردوە.
لەبارەی نرخی بەنزینیشەوە ناوبراو دەڵێت “نرخی بەنزین زۆر هەرزانە لەكوردستانە لەچاو ئەو تێچوەی حكومەت بەرهەمی دەهێنێت”.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو لەئێستا دو پاڵێوگەی هەرێمی كوردستان سێ ملیۆنو 200 هەزار بەنزین بەرهەمدەهێنرێت ئەوەش بەشی لە 50% تا لە 55% پیداویستیەكانی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان دەكات.
ز.ر