ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان عێراق و توركیا وه‌ستاوه‌

به‌هۆى كۆنترڵكردنى شارى موسڵ له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعش و ئه‌و دۆخه‌ ئه‌منیه‌ى عێراق ئێستا به‌خۆوه‌ى ده‌بینێت ، به‌ ته‌واوه‌تى ئاڵوگۆڕى بازرگانى عێراق له‌گه‌ڵ توركیا وه‌ستاوه‌ . 
مه‌یز خالید حه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى گشتى گومرگه‌كانى عێراق رایگه‌یاند به‌ ته‌واوه‌تى ئاڵوگۆڕى بازرگانى عێراق له‌گه‌ڵ توركیا وه‌ستاوه‌ وتیشى ئێستا هه‌شتا له‌سه‌داى ئه‌و كاڵا و كه‌لووپه‌لانه‌ى په‌یوه‌سته‌ به‌ حكوومه‌ت یان كه‌رتى تایبه‌ت له‌ رێگه‌ى ده‌روازه‌ سنورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ له‌ توركیا به‌ رێگاى ووشكانى ره‌وانه‌ى پارێزگای به‌غدا و پارێزگاكانى دیكه‌ ده‌كرێت .