لەرەمەزاندا بە مەرج مۆڵەت بە كردنەوەی چێشتخانەكانی سلێمانی دراوە

لە ساڵانی رابردوودا لە ڕۆژانی جەژندا چیشتخانەو ریستۆرانت و خواردنگەكان دا دەخران ئەمەش دەبوە مایەی نیگەرانی گەشتیاران.
سۆران عبدول غەفور،سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامی سلێمانی بە رایگەیاند” تا ئێستا 260 شوێن لە كافتیریاو چێشتخانەو ریستۆرانت مۆڵەتیان وەرگرتووە لە مانگی ڕەمەزاندا كاربكەن بەمەرجی نرخ بەرز نەكەنەوە،شوێنەكە پەردە پۆش بكەن”.
ووتیشی”ئەو شوینانەی موڵەتیان وەرگرتوە ئەبێت لە ڕۆژانی جەژندا شوێنەكانیان كراوە بێت بە ڕووی هاوڵاتیاندا، هەركەسێكیش پابەندنەبێت شوینەكەی دادەخەین”.