پزیشكانی به‌ریتانی له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون، ئه‌و منداڵانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ته‌مبێكردن‌و توند‌وتیژی جه‌سته‌یی ده‌بنه‌وه، له‌ته‌مه‌نی گه‌وره ساڵیدا ده‌كه‌ونه به‌ر مه‌ترسیی توشبوون به‌جۆره‌كانی شێرپه‌نجه‌و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
سایتی ئیسنا بڵاویكرده‌وه، (د. میشێل هایله‌ند) پسپۆڕی كۆلێژی ده‌رونناسی له‌زانكۆی (Plymouth) كه سه‌رپه‌رشتیكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرتبوو ئاشكرایكردووه، لێدانی منداڵ‌و ته‌نانه‌ت هاواركردن به‌سه‌ریاندا، ده‌توانێت ببێته هۆی دروستبوونی گۆڕانكاری بایۆلۆژی‌و له‌جه‌سته‌ی منداڵدا، ئه‌و گۆڕانكاریه‌ش ده‌كرێت زه‌مینه‌سازی بۆ توشبوونی منداڵ به‌نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان له‌ته‌مه‌نی گه‌وره‌ساڵیدا دروست بكات.
پسپۆڕانی لێكۆڵینه‌وه‌كه، پرسیاریان له (250) كه‌سی پێگه‌یشتوو له‌سعودیه كرد، وه‌ڵامه‌كانی ئه‌وان‌و بارودۆخی ته‌ندروستییان له‌ماوه‌ی گه‌وره ساڵیدا به‌راورد كرد، دواتر بۆیان ده‌ركه‌وت زیاتر (70%)ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشبوون به‌نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه، به‌منداڵی له‌لایه‌ن دایك‌و باوكیانه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه بوونه‌ته‌وه.
د. هایله‌ند وتیشی:”سترێس له‌ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای ژیاندا به‌هۆی كاریگه‌ریی هه‌ست‌و سۆز‌و هاوكات توندوتیژیی جه‌سته‌ییه‌وه، ده‌بێته هۆی گۆڕانكاری بایۆلۆژی، ئه‌وه‌ش مه‌ترسیی توشبوون به‌نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان له‌ته‌مه‌نی گه‌وره ساڵیدا توندتر ده‌كاته‌وه”.