بزانە وەزارەتی دارای خەرجی سەفەری وەزیرەکانی چەند کەمکردەوە

وەزارەتی دارای خەرجی سەفەری وەزیرەکانی بەریژەی 50٪ کەمکردەوە

وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانخه‌رجیی سه‌فه‌ری وه‌زیر و به‌رپرسانی هه‌رێمی
بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه‌مكرده‌وه‌
به‌هۆی دواكه‌وتنی
بودجه‌ی 2014ی هه‌رێم و خراپی دۆخی دارایی
.

نوسراوی ژماره‌ 9-4-5605ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان، لە‌ ڕۆژی 1/7/2014 ده‌رچووه‌و، ئاراسته‌ی سەرجەم وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كانی
نه‌به‌ستراو به‌ وه‌زاره‌ت كراوه‌، بۆ له‌مه‌ودوا له‌كاتی سه‌ردانیكردنی هه‌ر وه‌زیرێكی
حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بۆ هه‌ر شه‌وێك مانه‌وه‌ بڕی 350 دۆلاری وه‌ك
ده‌رماڵه‌ی شه‌وانه‌ بۆ خه‌رجده‌كرێت، كه‌ پێشتر بڕی 600 دۆلار بووه‌.

 نوسراوه‌كه‌، ئیمزای ڕێباز محه‌مه‌د
وه‌زیری دارایی و ئابووریی له‌سه‌ره‌و،  تیایدا
ئەوە هاتووە”ئەمبریارە جگه‌ له‌ وه‌زیره‌كان، چه‌ندین به‌رپرسی باڵای دیكه‌ش
وه‌ك بریكاری وه‌زیرو به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان و ئه‌وانه‌ی به‌و پلانه‌ دێن، له‌كاتی
سه‌ردانی ڕه‌سمییاندا بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق، به‌شێوه‌ی جیاواز ده‌رماڵه‌ی شه‌وانه‌یان
بۆ خه‌رجده‌كرێت، كه‌ بڕه‌كه‌ی 200 بۆ250 دۆلاره‌ تاكو 10 شه‌و مانه‌وه‌ له‌
وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م (سوریا، فه‌له‌ستین، مه‌غریب، ئوردن، سعودیه‌، كوێت، به‌حرێن،
عومان، یه‌مه‌ن، میسر، سوریا، لوبنان، جه‌زائیر، جیبۆتی، سۆماڵ، مۆریتانیا، ئه‌ریتریاو
ئێران) كه‌ پێشتر 300 بۆ 350 دۆلار بووه‌، هه‌روه‌ها بڕی 250 بۆ300 دۆلاره‌ تاكو
10 شه‌و مانه‌وه‌له‌ وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م (گشت ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌ كۆمه‌ڵه‌ی
یه‌كه‌مدا ناونه‌براون) كه‌ پێشتر 350 بۆ 400 دۆلار بووه‌.

به‌ڵام بۆ پله‌ی كه‌متر له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و، پله‌ی
لیوای سه‌ربازی و، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و به‌ره‌و خواره‌وه‌، بڕی 100بۆ150
دۆلار تاكو 10شه‌و له‌ وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م، كه‌ پێشتر 150 بۆ 200 دۆلار
بووه‌، هه‌روه‌ها بڕی 150بۆ200 دۆلاریش تاكو 10 شه‌و له‌ وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م
خه‌رجده‌كرێت، كه‌ پێشتر 200 بۆ 250 دۆلار بووه‌.

نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، هۆكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی
ده‌رماڵه‌ی شه‌وانه‌ی شاندو سه‌فه‌ر بۆ دواكه‌وتنی بودجه‌ی 2014ی هه‌رێم و خراپی
دۆخی دارایی گه‌ڕاندۆته‌وه‌.

 

ز.ر