لەپارێزگای سلێمانی و ئیدارەى گەرمیان بۆ مانگی 7 ، بڕی 19 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی و 5 کاتژمێر کارەبای مۆلیدە بۆ هاوڵاتیان دابین دەکرێت و نرخی هەر ئەمپێرێکیش 6 هەزار دینار دەبێت.
لە دیوانی قائیمقامییەت ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لێپرسراوانی بەرێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی و سەندیکای مۆلیدە ئەهلییەکاندا کۆبویەوە، پاش هەڵسەنگاندنی ئاستی بەرهەم هێنانی کارەبای نیشتیمانی بریاردرا کە لە 1/7 کار بە خشتەی نوێ ی پێدانی کارەبا بکرێت ، و رۆژانە لە دووکاتى جیاواز بڕی 5 کاتژمێر کارەبای مۆلیدە و 19 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی و بۆ هاوڵاتیان دابین بکرێت، نرخی هەر ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدەی ئەهلی 6 هەزار دینار دەبێت، بەڵام بەرەچاوکردنى پێدانى کارەباى مۆلیدەى مانگى 6 پارەى مانگى 7 وەردەگیرێت.
لە کاتى برینى کارەبا لە دەرەوەى ئەو خشتەیەى کەدانراوە، پێویستە مۆلیدە ئەهلییەکان پەیوەندى بکەن بە سیانەکانى کارەبا تاوەکو لە کاتى نەخوازراودا کارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بکەن.
لە کۆبوونەوەکەدا قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند پێویستە ئەو خشتە نوێیە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت و خاوەنی مۆلیدەکان پابەندبن بەو کاتانەی کە بۆیان دەسنیشان کراوە بۆ پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان بۆ ئەوەی هاوڵاتیان رووبەرووی گرفتی نەبوونی کارەبا نەبنەوە، ئاماژەی بەوەش کرد هەر خاوەن مۆلیدەیەک پابەند نەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت،
لە کۆبوونەوەکەدا بریاردرا کە شیوازی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان بە دوو گروپ بێت بەم شێوەیە:
گروپى یەکەم: کاتژمێر 12نیوەرۆ _ 3 عەسر
کاتژمێر 8 شەو _ 10 شەو
گروپى دووەم:
کاتژمێر 3 عەسر _ 6 ئێوارە
کاتژمێر 10 شەو _ 12 شەو
ز.ر