بەبڕی ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، سعودیە ھاوکاریی مرۆیی پێشکەشی ھاووڵاتیانی عێراق دەکات.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی سعودیە رایگەیاندووە، (عەبدوڵا بن عەبدولعەزیز) پادشای سعودیە فەرمانی کردووە، بڕی ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تەرخان بکرێـت بۆ ھاوکاریکردنی ھاووڵاتیانی عێراق بەبێ رەچاوکردنی ئینتمای ئاینی و مەزھەبی و رەچەڵەک.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بان کی مۆن ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لەو ھاوکارییە ئاگادارکراوەتەوەو بریارە لە رێی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە ئەو ھاوکارییە پێشکەشی ھاووڵاتیانی عێراق بکرێ.
ز.ر