عه‌ره‌ب داوای‌ فشاری‌ نه‌وت دژی‌ ئیسرائیل ده‌كات

هاوكات له‌كه‌ڵ گرژیی‌و ئاڵۆزییه‌كانی‌ نێوان فه‌ڵه‌ستین‌و ئیسرائیلدا، عه‌ره‌ب داوایكرد، فشاری‌ نه‌وت بخرێته‌ سه‌ر وڵاتانی‌ هاوپه‌یمانیی ئیسرائیل، بۆ ئه‌وه‌ی‌ پشتیوانی‌ لێنه‌كه‌ن.

(حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا) ئه‌مینداری‌ گشتی‌ حزبوڵڵای‌ لوبنان ڕایگه‌یاندووه‌، پێویسته‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌ فشاری‌ نه‌وت له‌سه‌ر وڵاتانی‌ هاوپه‌یمانیی ئیسرائیل دابنێن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ هاوكاریی ته‌لئه‌بیب نه‌كه‌ن.

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌، (قه‌یس عه‌زاوی‌) نێردراوی‌ هه‌میشه‌یی عێراق له‌كۆمكاری وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌ داوایكرد، فشاری‌ نه‌وت له‌سه‌ر وڵاتانی‌ هاوپه‌یمانیی ئیسرائیل دابنرێت، ڕوونیشیكرده‌وه‌، له‌ئێستادا به‌كارهێنانی‌ چه‌كی‌ ئابوری‌، باشترین هۆكارێكه‌ بۆ پشتیوانی‌  فه‌ڵه‌ستین .