به‌هۆی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام ناسراو به داعش، هاوولاتیانی چین، عێراق به جێ دێڵن و ده‌چنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
فه‌رمانبه‌رانی كۆمپانیای CMEC له هه‌فته‌ی رابردوودا ئه‌و شوێنانه‌ی سوپا و داعش شه‌ڕیان تێدا ده‌كرد، چۆڵ كردووه و له ئێسته‌دا خه‌ریكی گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ چین.
پێشتر به‌رپرسانی عێراقی رایانگه‌یاندبوو، چین گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌گوزاره له كه‌رتی نه‌وتی عێراق و زیاتر له 10 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و كرێكاری له كه‌رتی نه‌وتی باشووری عێراقدا كار ده‌كه‌ن.
كرێكارێكی چینی له‌وباره‌یه‌وه به ئاژانسی هه‌واڵی شینهوای راگه‌یاندووه: به هۆی شه‌ڕه‌وه خانووه‌كه‌ی له‌ناو شاری سامرا چه‌ندین جار به‌ر گوله هاوه‌ن كه‌وتووه.
شه‌ڕی داعش و عێراق گه‌وره‌ترین زیانی به كه‌رتی نه‌وتی عێراق گه‌یاندووه و به‌و هۆیه‌وه هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ جه‌یهانی توركیا وه‌ستاوه كه رۆژانه 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بوو.