به‌پێی فه‌رمانێكی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند بڕیارێكی تازه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی به‌نزین ده‌رده‌كرێـت. به پێی ناوه‌رۆكی بڕیاره‌كان هێنانی به‌نزین و چۆنیه‌تی فرۆشتنه‌وه‌ی دیاری ده‌كرێت. بڕیاریش ده‌درێت نرخی سوته‌مه‌نی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم به حكومی و بازرگانی وه‌كو یه‌ك بێت.
فه‌رمانه‌كه به نوسراوی ژماره(3815)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له ٢٢/٦/٢٠١٤ ده‌رچووه و ئاماژه به كۆنوسی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ كاروباری نه‌وت و گاز له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌كان كراوه، كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی به‌نزین ئه‌نجامدرا بوو، له‌م روانگه‌یه‌وه به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت چه‌ند بڕیارێك ده‌ركراوه.
له سه‌ره‌تای فه‌رمانه‌كه بڕیاردراوه، به‌كردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ووڵاتانی دراوسێ له‌به‌رده‌م كه‌رتی تایبه‌ت بۆهێنانی سوته‌مه‌نی و فرۆشتنی به نرخی بازرگانی ئه‌ویش به چه‌ند مه‌رجێكی دیاری كرا‌و.
به‌پێی مهرجهكهكان هه‌ر كۆمپانیایه‌ك بیه‌وێت سوته‌مه‌نی له ده‌روه هاورده بكات، ده‌بێت خۆی تۆمار بكات و مۆڵه‌تی تایبه‌ت به هاورده‌كردنی سوته‌مه‌نی له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان وه‌ربگرێت. جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه شكراوهتهوه وه‌زاره‌تی دارایی به‌رپرسیار ده‌بێت له كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه سنوریه‌كان و نابێت رێگه به هیچ كه‌سێك بدرێت كه مۆڵه‌تی هاورده‌كردنی سوته‌مه‌نی نه‌بێت.
مه‌رجێكی تری هاورده‌كردنی سووته‌مه‌نی له لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ت، ئه‌وه‌یه كه وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان، پشكنین بۆ ئه‌و سوته‌مه‌نیه و كوالیتییه‌كه‌ی بكات.كۆمپانیاكان بهرپرسیاكراون له كاتی سه‌رپێچی و خراپی جۆری سوته‌مه‌نی به تایبه‌ت به‌نزین.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو، وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ پارێزگاكان، نرخی فرۆشتنی سوته‌مه‌نی و به‌نزین له بازاڕی بازرگانی دیاری ده‌كات، به مه‌رجی هه‌بوونی هاوسه‌نگی و ره‌چاوكردنی نرخی بازار، به مه‌رجێك له ده‌روه‌ی قازانجی كه‌سی هاورده‌كاری سوته‌مه‌نیه‌كه بێت.
له بڕیارێكی تری سه‌رۆكی حكوومه‌ت ،ئه‌وه خراوه‌ته‌روو كاركردن به سیسته‌می كۆبوون بۆ دابینكردنی به‌نزین به پاڵشتی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان و وه‌زاره‌تی دارایی ده‌بێت، واتا به نرخی خۆی ده‌بێت لیتری به 500 دینار.
بڕیاری ئه‌وه‌شدراوه كه رێگه به هاوردهركردنی ئه‌و سوته‌مه‌نیه ده‌درێت كه له ده‌روه‌ی هه‌رێمی كوردستان دێت ،بڕوات بۆ ناوچه‌كانی تری عێراق، ئه‌ویش به ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ده‌بێت و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و بازرگانی و دارایی‌ش به‌رپرس ده‌بن له دڵنیا بوون له هه‌بوونی مۆڵه‌ت بۆ بردنه ده‌ره‌وه‌ی بۆ شاره‌كانی تری عێراق.
له فه‌رمانه‌كه هێما بۆ ئه‌وه‌شكراوه، هه‌ر كۆمپانیا و كه‌س و لایه‌ن و فه‌رمانبه‌ری به‌رپرس له كاتی سه‌رپێچی بڕگه‌كانی ئه‌م بڕیارانه ، وێرای غه‌رامه‌كردن دووچاری لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بنه‌وه. هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ش دووپاتكراوه‌ته‌وه، پارێزگار و یه‌كه ئیداریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌كو یه‌ك به‌بێی جیاوازی ده‌بێت ئه‌و بڕیارانه جێبه‌جێ بكه‌ن، به شێوه‌یه‌ك دابینكردنی سوته‌مه‌نی و نرخ و كوالێتی به‌هه‌مان شێوه بێت له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان.