كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری به‌رهه‌مێكی نوێی به‌ناوی گالاكسی نۆت چوار ڕاگه‌یه‌ند، كه چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی پێشكه‌وتوی تێدا به‌كارهێنراوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی ته‌كنه‌لۆژیای كۆمپیوته‌ر، كه كۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلی گالاكسی نۆتی چواری ڕاگه‌یاند، كه قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی (5.7) ئینجه به‌ڕونی (1440، 2560) پێكسڵ، ڕامه‌كه‌ی سێ گێگابایته‌و كامێرهكهشی (16) مێگاپێكسله.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، مۆبایله نوێیه‌كه له‌گه‌ڵ سیستمی ئه‌ندرۆیدی (4.4) كه ناسراوه بهكیتكات كاردهكاتو بڕیاره كۆمپانیاكه له‌مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا بخانهڕو.