پرنته‌ری‌ ئیكۆ سایكڵ كیوب

به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ ماڵپه‌ڕی‌ (تۆڕی‌ میدیای‌ عێراقی‌), ڕێگه‌دراوه‌ به‌به‌كارهێنه‌رانی‌ پرنته‌ری‌ (ئیكۆ سایكڵ كیوب)، كه‌ جارێكی تر ماده‌ پلاستیكیه‌ به‌كارهێنراوه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌ به‌و شێوه‌یه‌ی‌ كه‌ خۆیان مه‌به‌ستیانه‌، واته‌ ڕیسایكلینی‌ بكه‌نه‌وه‌.
  
كۆمپانیای‌ (3D System)ی‌ جیهانی‌ شاره‌زا له‌بواری‌ پرنته‌ری‌ سێ‌ دوری‌‌و ماده‌ی‌ خاو بۆ پرنتكردنه‌كه‌ بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌و ئامێره‌ هاوڕێی‌ ژینگه‌یه‌.
ئاشكرایكردوه‌، پرنته‌ره‌كه‌یان ناونراوه‌ به‌ (ئیكۆ سایكڵ كیوب), به‌شێوه‌یه‌ك دیزاینكراوه‌، كه‌ ده‌توانرێت جارێكیتر ئاماده‌بێت بۆ به‌كارهێنانه‌وه‌ی‌ ماده‌ پلاستیكیه‌ به‌كارهێنراوه‌كان‌و گۆڕینیان بۆ شێوه‌ی‌ سێ‌ دوری‌.