بڕیاربوو تیروپشك بۆ دابه‌شكردنی زیاتر له (200) هێڵی گواستنه‌وه‌ی بار له‌مه‌رزی كێلێ بكرێت، دوای ماوه‌یه‌ك له‌بانگه‌واز بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و تیروپشكه، به‌ڵام تیروپشكه‌كه ئه‌نجام نه‌درا و گردبونەوەی شۆفێرانی لێكەوتەوە.
شۆفێری بارهەڵگرەكان دەڵێن پێویسته هێڵه‌كان یه‌كلایی بكرێنه‌وه، نه‌وه‌ك دواتر بدرێن به‌كه‌سانی دیكه دور لهتیروپشك.
هاوكات بەرپرسانی مەرزەكەش ئاماژە بەوە دەكەن بڕیارە له‌م هه‌فته‌یه به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف تیروپشك بۆ هێڵی گواستنه‌وه‌ی مه‌رزی كیلێ ئه‌نجامده‌درێت.
هه‌رچه‌نده مه‌رزی كیلێ به‌فه‌رمیی نه‌ناسراوه، به‌ڵام له‌ئێستادا مامه‌ڵه‌یه‌كی نیمچه فه‌رمی بازرگانی تێدا ئه‌نجامده‌درێت.
مه‌رزی كێڵی نزیكه‌ی (50) كیلۆمه‌تر له‌قه‌زای قه‌ڵادزێوه دوره.