وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا نزیكه‌ی (20) كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانیی بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كه‌ن، داواش له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، كاره‌با زۆر به‌كارنه‌هێنن.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كاره‌با
،به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئاستی توانای بهرههمهێنانو كۆنترۆڵكردن، دیاریكردنی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با بۆ مانگی ته‌موز، كه هاوكات مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ده‌كه‌وێته ئه‌و مانگه‌وه، بڕیاردرا ڕۆژانه (19-20) كاتژمێر كاره‌با بدرێت به‌هاوڵاتیان.
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆمپانیای (ماس)و به‌ئاماده‌بونی لێپرسراوانی هه‌ردوو وێستگه‌ی دوكان‌و ده‌ربه‌ندیخان، باس له‌ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باو به‌رزبونه‌وه‌ی پێوانه‌یی خواستی به‌كارهێنانی كاره‌با كرا، به‌ڕه‌چاوكردنی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماو هه‌ڵكشانی ئاستی خواستی به‌كارهێنانی كاره‌با، بریاردرا له‌مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا ( 19-20) كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی بدرێت به‌هاوڵاتیان.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا جه‌ختكرایه‌وه، ده‌بێت مۆلیده ئه‌هلیه‌كان به‌رده‌وام له‌ئاماده‌باشیدا بن بۆئه‌وه‌ی هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌كاره‌بای نیشتیمانی ڕووبدات، ئه‌وان ماوه‌ی پێدانی كاره‌با بۆ هاوڵاتیان زیادبكه‌ن.
داواش له‌هاوڵاتیان كرا ڕه‌چاوی كاره‌با بكهنو زیاد له‌پێداویستی خۆیان كاره‌با به‌كارنه‌هێنن، هاوكات داوا له‌مامۆستایانی ئاینیش كرا، لهوتهكانیاندا له‌مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا، ئاماژه بهدهستپێوهگرتنی كاره‌با له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه بكه‌ن، زیاده مه‌سره‌فی تێدا نه‌كه‌ن.