سه‌ره‌ڕای كاركردن به‌بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم بۆ دیاریكردنی نرخ له‌كلینیكه پزیشكییه‌كاندا، به‌ڵام تائێستا هه‌ندێك له‌پزیشكان پابه‌ندنی ئه‌و بڕیاره نابن‌و به‌رپرسێكی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ندیكای پزیشكانیان له‌و سه‌رپێچییانه ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌و به‌گوێره‌ی یاسا سزاده‌درێن.
(د. خاڵس قادر) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ده‌رچوونی بڕیاری دیاریكردنی نرخ بۆ كلینیكه پزیشكییه‌كان، به‌ڵام تائێستا هه‌ندێك له‌پزیشكان پابه‌ندنی نرخی دیاریكراو نابن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستانیان له‌و سه‌رپێچییه ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
دكتۆر خاڵس وتیشی:”هه‌ر پزیشكێك پابه‌ندی ئه‌و نرخه دیاریكراوه نه‌بێت، كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم‌و سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستانه‌وه بۆیان دیاریكراوه، به‌گوێره‌ی یاسا سزاده‌درێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌كه‌یان‌و ئه‌و سه‌ندیكایه‌دا پێكهێنراوه”.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ڕوونیشیكرده‌وه، نرخی كلینیكه‌كان له (10-15) هه‌زار دینار دیاریكراوه، بۆ ئه‌وانه‌شی كه به‌سیفه‌تی ڕاوێژكاری پزیشكی كارده‌كه‌ن (20) هه‌زاریان بۆ دیاریكراوه، بۆ ئه‌و پزیشكه بیانیانه‌شی كه پێشتر (100) دۆلاریان له‌نه‌خۆش وه‌رده‌گرت، به‌بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم نرخه‌كه‌ی كرا به (40) دۆلار.