بە وتەی ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك، بەهۆی هێرشی تیرۆریستان بۆسەر بۆرییە نەوتیەكان لە سنوری پارێزگای موسڵ، زیاتر لە سەد ڕۆژە نەوتی كەركووك هەناردەی دەرەوەی ووڵات نەكراوە و بەو هۆیەوە كەركووكیەكان زیاتر لە ١٤٤ ملیون دۆلار زیانیان بەركەوتووە.
فواد حوسێن ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك لە لیژنەی نەوت بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاندووە ” بەهۆی هێرشی تیرۆریستان بۆسەر بۆرییە نەوتیەكان لە سنوری پارێزگای موسڵ، زیاتر لە سەد ڕۆژە نەوتی كەركووك هەناردەی دەرەوەی ووڵات نەكراوەو لەبەر ئەوەی كەركووك لە هەناردەكردنی تەوتی خاو مانگانە ٤٨ میلیۆن دۆلار وەردەگریت بەو هۆیەوە كەركووكیەكان زیاتر لە ١٤٤ ملیون دۆلار زیانیان بەركەوتووە
.چونكە بۆ هەر بەرمیلێك نەوتی خاو لە هەناردەكردن بڕی پێنج دۆلار بۆشارەكە دەگەڕێتەوە بۆ پێداویستیەكانی .
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك گووتی: لە هەر بەرمیلێک کە بۆ دەرەوە هەناردە دەکرێت، پێنج دۆلاری بۆ پێداویستی و خزمەتگوزارییەکانی شاری کەرکوک تەرخان کراوە و ڕۆژانە ٣٢٠ بەرمیل نەوتی خاو لە کەرکوک هەناردەی دەرەوە دەكرێت كە ڕێژەكەی بۆ پترۆدۆلار دەكاتە یەك ملیۆن و شەسەد هەزار دۆلاری ئەمریكی بۆ دانیشتوانەكەی، جگە لەوەش كەركووك 17%ی بودجەی عێراقی لەنەوت دەدا كە ئەوەش شاری كەركووك و حكومەتی عێراقی تووشی قەیرانی دارایی كردووە .
فواد حوسێن گووتی: ئەگەر بێت و ئەو کێشەیە چارەسەر نەكرێت عێراق بەرەوقەیرانێكی زیاتر دەبات، بەڵام پێموانیە حكومەتی عێراقی بتوانێت ئەو بۆرییانە چاك بكاتەوە، چونكە لە مانگی ئازاری ئەمسەڵدا بۆرییەكان تەقێنرانەوە كە ئەوكات ناوچەكانی موسڵ لەژێر كۆنتڕۆڵی سوپایی عێراقدا بوون چارەسەریان نەكرد كەچی لە ئێستادا ئەو ناوچانە لەژێر دەسەڵاتی تیرۆریستانی داعشدان حكومەت چۆن دەتوانێت چاكیان بكاتەوە .
ز.ر