قائیمقامى سلێمانى گرفت و ئەوقەیرانەى کەلەعیراق هاتۆتە ئاراوە هیچ کاریگەرییەکى لە سەرکوردستان نابێت

لە پارێزگاى سلێمانى  هیچ کێشەیەکى کەمى خواردن لە ئارادا نییە و کۆگاکانى خۆراک برى پێویست خواردەمەنى تێدایە و مانگانە لە رێگاى بریکارەکانى دابەشکردنى خۆراکەو بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت.
 بە مەبەستى زیاتر دڵنیابوونەوە لە برى پێویستى خۆراک و پێداویستییەکانى رۆژانەى هاوڵاتیان کە لە رێگەى بریکارەکانى خۆراکەوە دابەشدەکرێت ئاوات محەمەد قائیمقامى سلێمانى کۆگاکانى خۆراکى لە ناوچەى هوانەى شارى سلێمانى بەسەرکردەوە و لەگەڵ بەرێوەبەر و کارمەندانى کۆگاکانى شارى سلێمانى کۆبۆوە، رایگەیاند کە تاچەندین مانگى تر بڕى پێویستى خۆراک لە پارێزگاى سلێمانى کۆکراوەتەوە، و هاوڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە کە هیچ گرفتێک لەبوونى خۆراکى پێویست لەکۆگاکاندا نییەو مانگانە بڕى پێویسى خواردن لە رێگەى بریکارەکانى خۆراکەوە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت ، و راشیگەیاند جۆرى هەموو خواردنەکان لە رووى کوالیتییەوە لە ئاستێکى باشدایە لەو جۆرانەن کەهیچ زیانێک بە تەندروستى ناگەیەنێت.
قائیمقامى سلێمانى راشیگەیاند ئەو گرفت و قەیرانەى کەلەعیراقدا هاتۆتە ئاراوە هیچ کاریگەرییەکى لە سەر  دابینکردنى خۆراکى هەرێمى کوردستان نابێت و مانگانە بە پێى پێویستى هاوڵاتیان خۆراک بە سەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت.
 
ز.ر