به‌هۆی ته‌نگژه‌كانی چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام ناسراو به (داعش) بۆ سه‌ر شاره‌كانی خوارووی عێراق و ناوچه كوردنشینه‌كانی سنووری ماده‌ی 140، بواری بازرگان‌یش سستی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
مه‌سعود ئه‌حمه‌د باتێلی به‌رپرسی كۆمه‌ڵگه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران بە(باس‌نیوز)ی راگەیاندوە ‘به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، بواری بازرگانی له سنووره‌كه‌مان رووی له لاوازی كردووه، ئه‌م شه‌ڕ و پێكدادانانه‌ش كاریگه‌ری خستووه‌ته سه‌ر هاورده و هه‌نارده‌كردنی كاڵا و شمه‌كی بازرگانی له سنووره‌كه‌مان’.
هه‌رچه‌نده باتێلی ئامارێكی ته‌واوی له‌به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام ئاماژه به‌وه ده‌كات به‌پێی هاموشۆی ئه‌و لۆریانه‌ی كه بار بۆ شاره‌كانی خوارووی عێراق ده‌گوازنه‌وه، ئێسته بازرگانه‌كان ئه‌و بارانه‌یان بۆ سنووره‌كانی تر گواستووه‌ته‌وه، یان رایانگرتوون، بازرگانه‌كانیش پێمان ده‌ڵێن ئه‌م ئاڵۆزییانه وای كردووه ئه‌وان نه‌توانن له‌م كاته‌دا بازرگانی خۆیان درێژه پێ بده‌ن تا كه‌شه‌كه به لایه‌كدا ده‌كه‌وێت و ئارامی سه‌قامگیر ده‌بێته‌وه.