به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی سلێمانی، رایگه‌یاند له سبه‌ینێ شه‌ممه‌وه، به‌نزینخانه حكومییه‌كان و به‌نزینخانه بازرگانییه‌كان جیا ده‌كرێنه‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه نرخی به‌نزین له به‌نزینخانه بازرگانییه‌كان له 100 دینار زیاتر ده‌بێت.
جه‌مال عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی سلیمانی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رونیكرده‌وه” له‌شاری سلێمانی 27 به‌نزینخانه به‌نزینی حكومی به‌نرخی500 دینار بۆ هه‌ر لیترێك دابه‌شده‌كه‌ن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه 24 به‌نزینخانه‌ش به‌نزینی بازرگانی به‌نرخی زیاتر له 1000 دینار دابه‌شده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاشكرایكردووه كه هه‌ر یه‌كه له به‌نزینخانه‌كانی: چوارباخ، ئازادی، شه‌نگ ، میركۆ، هه‌روه‌ها هه‌ردوو به‌نزینخانه‌ی هه‌ڵوێست و برایه‌تی ته‌نها به‌نزین بۆ فه‌رمانگه حكومییه‌كان دابینده‌كه‌ن. و چوار له به‌نزینخانه حكومییهكانیش تایبه‌ت ده‌كرێن به ئۆتۆمبێلی جۆری تاكسی.
وتیشی” هه‌ردوو به‌نزینخانه‌ی دابان و رۆژ ته‌رخانكراوه بۆ ئۆتۆمبێله نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌كان (پاس) ، هه‌روه‌ها به‌نزینخانه‌ی توی مه‌لیك ته‌رخانكراوه بۆ خامه شۆفێره‌كان”.
له درێژه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا، رایگه‌یاند ئه‌و به‌نزینخانانه‌ی به‌نزین به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی تایبه‌تدا دابه‌شده‌كه‌ن بریتین له، پێشه‌وا، قه‌یوان، كازیوه، دۆڵه‌روت، بینایی، ئاشتی، سارا، چه‌می رێزان، مژده، ژاڵه، تاسلوجه، بازیان، جوانڕۆ، هه‌ڵه‌بجه، تانجه‌رۆ و رۆژهه‌ڵات.