به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری گه‌شتیاری له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شت‌وگوزاری سلێمانی مسته‌فا حه‌مه‌ره‌حیم، رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌مو میوانخانه‌یه‌كی چوار ئه‌ستێره‌یی له‌سلێمانی بۆی هه‌یه دیسكۆی هه‌بێت‌و ئه‌و ده‌ڵێت، “له‌ئێستادا له‌سلێمانی به‌فه‌ڕمی دو (شۆ) دیسكۆ هه‌یه، ئه‌وانیش ئه‌زمه‌ڕ پاڵاس‌و كاڤیان”. نوسه‌رێكی ئیسلامیش به‌توندی دژی بونی دیسكۆیه له‌سلێمانی‌و پێیوایه، “دیاریكردنی شوێنێك بۆ به‌دڕه‌وشتی له‌گه‌ڵ ئاین‌و دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگای كوردی ناگونجێت”.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاورباری گه‌شتیاری، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه كه دیسكۆ له‌سلێمانی بونی هه‌بێت، چونكه وه‌ك ئه‌و رونیده‌كاته‌وه، له‌رابردوشدا كوڕان‌و كچان یه‌كتریان هه‌ر بینیوه، به‌ڵام به‌شێوازێكی تر “جاران له‌كاتی پێگه‌یشتنی كنگره‌و رێواسدا، له‌كێوێك یان له‌ده‌شتێكدا كوڕ‌و كچه یه‌كتریان ده‌بینی، به‌ڵام له‌ئێستادا له‌پاركی ئازادی یان له‌هۆڵێكدا یه‌كتری ده‌بینن، ئه‌وه‌ش هه‌مان حاڵه‌ته، به‌ڵام به‌شێوازێكی تر”.
هه‌ر بۆیه ئه‌و به‌رپرسه‌ی گه‌شت‌وگوزار ته‌واو له‌گه‌ڵ هه‌بونی دیسكۆدایه، چونكه وه‌ك ئه‌و ده‌یخاته‌رو هه‌مو ئه‌و ئافره‌ته (سه‌ماكه‌رانه‌ی) له‌دیسكۆیه‌كدا كۆده‌بنه‌وه چاودێرییان ده‌كرێت‌و له‌روی ته‌ندروستیشه‌وه پشكنینیان بۆ ده‌كرێت، ئه‌و ده‌ڵێت “كردنه‌وه‌ی دیسكۆ باشتره له‌وه‌ی له‌ماڵاندا به‌نهێنی كاری نه‌شیاو بكرێت”.
هه‌روه‌ها ئه‌و جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه له‌سلێمانی ماڵ هه‌یه كاری له‌شفرۆشیی تێدا ده‌كرێت، بۆ ئه‌و قسه‌یه‌شی به‌ڵگه به‌وه ده‌هێنێته‌وه كه له‌رابردودا ئاسایشی سلێمانی ئامارێكی بڵاوكردۆته‌وه، كه گوایه له‌سلێمانی 400 شوێنی له‌شفرۆشیی هه‌یه، “با ئێمه بڵێن 200 شوێن هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ش دو له‌شفرۆشی تێدا بێت، ئه‌وا ده‌كات 400 ئافره‌تی له‌شفرۆش، جا خۆ له‌هه‌مو دیسكۆكانی سلێمانی 40 ئافره‌تی سه‌ماكه‌ر نییه، من كه ئه‌م قسانه‌ش ده‌كه‌م مه‌رج نییه له‌گه‌ڵی بم، به‌ڵام كه ئه‌و هه‌مو حاڵه‌تانه به‌نهێنی هه‌بن بۆچی به یاسایه‌ك رێكنه‌خرێن‌و نه‌خرێنه ژێر چاودێرییه‌وه؟”.
مسته‌فا حه‌مه‌ره‌حیم وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێده‌كات هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نییه كه شوێن هه‌بێت كاری له‌شفرۆشیی تێدا بكرێت، نمونه‌ش به‌داخستنی زۆرێك له‌سه‌نته‌ری مه‌ساجه‌كان ده‌هێنێته‌وه‌و ده‌ڵێت “تائێستا 12 سه‌نته‌ری مه‌ساجمان داخستوه، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌بو له‌هه‌ندێكیاندا كاری نه‌شیاو ده‌كرا، هه‌ندێكی تریشیان مه‌رجی ته‌ندروستییان تێدا نه‌بو”.
شێركۆ جه‌وده‌ت، نوسه‌ری ئیسلامی‌و شاره‌زا له‌بواری په‌ره‌پێدانی مرۆیی، به‌هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه كه له‌سلێمانی دیسكۆ هه‌بێ، چونكه به‌بڕوای ئه‌و ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئاین‌و دابونه‌ریتی میلله‌تی كورددا ناگونجێ، ئه‌و ده‌ڵێت “هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانیم، كردنه‌وه‌ی شوێنی به‌دڕه‌وشتی به‌یاسایه‌ك رێكبخرێت، ئه‌وه كێشه‌یه‌كه ده‌بێت به‌دوای چاره‌سه‌ری ریشه‌ییدا بگه‌ڕێین بۆی، نه‌ك بڵێین مادام به‌نهێنی به‌دڕه‌وشتی ده‌كرێت، ده‌بێت شوێنێكیان به‌فه‌ڕمی بۆ بكه‌ینه‌وه، ئه‌مه رێك وه‌ك ئه‌وه وایه كه بڵێین خۆ كاری دزی به‌نهێنی هه‌ر ده‌كرێت، كه‌وایه با به‌فه‌ڕمی شوێنێكیان بۆ بكه‌ینه‌وه”.
ئه‌و نوسه‌ره جه‌ختله‌وه ده‌كاته‌وه، كه هه‌ر به‌نهێنی كردنه‌وه‌ی دیسكۆ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه كارێكه له‌لای خه‌ڵكی كوردستان په‌سه‌ند نییه، “بۆیه زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ده‌چن به‌نهێنی ده‌چن‌و حه‌ز ناكه‌ن كه‌س بیانبینێ”.
ئه‌و نوسه‌ره وای بۆ ده‌چێت له‌رێگای ئه‌و دیسكۆیانه‌وه، كه‌سانێك له‌كۆمه‌ڵگادا دروست بن كه ئالوده‌بن به ماده هۆشبه‌ره‌كان، هاوكات جه‌وده‌ت، جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه تا دواسنور له‌گه‌ڵ ئازادییه تاكه كه‌سییه‌كاندایه بۆیه ده‌ڵێت “خه‌ڵكانێك له‌ماڵی خۆیاندا هه‌ر جۆره كارێك ده‌كه‌ن ئازادن، كه‌س بۆی نییه ده‌ستوه‌ربداته ئازادییه تاكه كه‌سییه‌كانیانه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ئه‌و ئازادییه‌ی پێبه‌خشیون، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش رونبێت، كه سنوری ئازادی تاكه‌كان له‌كۆمه‌ڵگادا له‌سنوری ئازادی مافه گشتییه‌كاندا راده‌وه‌ستێ، بۆیه ده‌بێت هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بخرێته پێش به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سیی، هه‌ر بۆیه من له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی شوێنێك به‌ئاشكرا بۆ كاری نه‌شیاودا نیم”.
نوسه‌ر‌و رۆماننوس ئیسماعیل حه‌مه ئه‌مین به‌جۆرێكی تر پێناسه‌ی دیسكۆ ده‌كات، ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه كه دیسكۆ شوێنی ئافره‌تی سه‌ماكه‌ر‌و شۆ بێت، به‌ڵكو وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت “دیسكۆ وه‌ك هۆڵێكی هه‌ڵپه‌ڕكێ وایه هه‌میشه ئاهه‌نگی تێدا بێت، دیسكۆ شوێنی سێكس‌و له‌شفرۆشیی نییه، دیسكۆ شوێنی به‌یه‌كگه‌یشتنی هه‌ردو ره‌گه‌زه‌كه‌یه له‌ژێر چاودێرییه‌كی ئه‌منیدا، كه هه‌ندێ جار پێكه‌وه سه‌ما ده‌كه‌ن”.
ئه‌و گومانیشی هه‌یه ئه‌وه‌ی له‌سلێمانی هه‌یه دیسكۆ بێت، به‌ڵكو وه‌ك ئه‌و باسی ده‌كات ئه‌وه‌ی كه هه‌یه زیاتر شوێنی سه‌ماكارانی هاوشێوه‌ی سه‌ماخانه‌ی عه‌ره‌بی وایه، نه‌ك دیسكۆ، هه‌ر بۆیه ده‌ڵێت “له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی دیسكۆم، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا نا كه هه‌یه، ئه‌وه‌ی ئێستا له‌كوردستان هه‌یه زیاتر له‌سه‌ماخانه‌ی عه‌ره‌بی ده‌چێت، نه‌ك دیسكۆ”.
ئه‌م نوسه‌ره واش به‌باش ده‌زانێ، پێش كردنه‌وه‌ی دیسكۆ، له‌كورستاندا كافتریای گه‌وره هه‌بێت بۆ به‌یه‌كگه‌یشتنی هه‌ردو ره‌گه‌زه‌كه.
سەرچاوە : ئاوێنە