به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، كارتی بانزین كه بڕیاره دوباره به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی بانزین به‌كاربخرێته‌وه، به‌پێی فۆڕمی خۆراك‌و ته‌نها یه‌ك دانه بۆ ماڵێك دابه‌شده‌كرێت.
جه‌مال عه‌لی، به‌رێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانی سلێمانی ، له‌لێدوانیکیدا بەسایتی ئاوێنه‌نیوز رایگه‌یاندوە، ئه‌مجاره جۆرێكی نوێ له‌كۆبونی بانزین بۆ ئوتومبیل دروستده‌كرێت كه ته‌نها بۆ دوو مانگ ده‌خوات‌و بێبه‌رامبه‌ر به‌سه‌ر شۆفێران دابه‌شده‌كرێت.
وتیشی، ئه‌و كۆبونه به‌پێی پسوڵه‌ی خۆراك ده‌درێت واتا له‌هه‌ر مالێكدا كۆبونی بانزین بۆ ئوتومبیلێك دروستده‌كرێت. دوپاتیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ماڵه زیاتر له‌ئوتومبیلیكیشیان هه‌بێت ته‌نها یه‌ك ئوتومبیل سودمه‌ند ده‌بێت.
جه‌مال عه‌لی، راشیگه‌یاند، له‌رێگه‌ی كۆمپویته‌ره‌وه به‌رنامه‌یه‌كیان داناوه‌و له‌ڕێیه‌وه رێگریده‌كه‌ن له‌دوباره‌بونه‌وه‌ی فۆڕمی خۆراك ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت ساخته‌كاری بكات.
به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانی سلێمانی، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌سبه‌ینێ-وه بانزینخانه‌كان به‌سه‌ر بانزینخانه‌ی حكومی‌و بازرگانی دابه‌شده‌بن.
وتیشی، 27 بانزینخانه بانزینی حكومی به‌نرخی 500 دینار ده‌فرۆشن‌و 24 بانزینخانه‌ی تریش بانزینی بازرگانی به‌نرخی زیاتر له 1000 دینار بانزین دابه‌شده‌كه‌ن.
ز.ر