لەپێنجوێن قارچک بەرهەمدەهێندرێت

 
جوتیاران بەردەوامن لە شێوازى نوێى کارکردن و بەرهەم هێنانى بەروبومى کشتوکاڵى بەشێوازى مۆدیرن و ئەوروپیانە وەک ئەوەى لە پێنجوێن جوتیارێک کارگەى بەرهەم هێنانى قارچکى داناوە.
بەرپرسى ڕاگەیاندنى کشتوکاڵى سلێمانى ڕێبوار سەبار بەسایتى ژورى بازرگانى ڕاگەیاند” کارگەى بەرهەم هێنى قارچک لە پێنجوێن لەسالى 2011 دامەزراوە قارچک بەرهەم دەهێنێت بۆ بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان بەشێوەیەکى پێشکەوت و سەردەمیانە”
سەبارەت بەڕێژەى بەرهەم هێنان لەڕۆژێکدا وتى” بەرهەمى ڕۆژانەى 600 بۆ 700 کیلۆیە کە بۆ بازاڕەکانى هەرێم دەنێردرێت بەشێوەیەکى باش دەفرۆشرێت”
ڕێبوار ئاماژە بەوەشدەکات ئەوکارگەیە سودى ئەوەشى هەیە کە دەستى کارى ناوخۆى زیاد دەکات کە زیاتر لە 50 کرێکار کارى تێدا دەکەن و کۆمەڵێک ئەندازیارى ئێرانى هاوکارن بۆ کارکردن لەو کارگەیە.
لەبارەى ئەو کێشانەى ڕوبەڕوى ئەو کارگەیە دەبنەوە ڕاىگەیاند کۆمەڵێک کێشەى هەیە لەوانە کەمبونەوەى فرۆشتنى بەهۆى هاتنى بەرهەمى ئێرانى وە ئەم قارچکە بۆ خواردن تەندروستەو هاووڵاتیان دەتوان بەکارى بهێنن لەبەرئەوەى کۆن نابێت و ڕۆژانە ئەوەنە بەرهەم دەهێندرێت کە بفرۆشرێت لە بازارەکاندا وە پێویستە گرنگى پێبدرێت لە لایەن حکومەتەوە.
 
 
 
 
 
 
ئامادە کردنى: زریان محەمەد.