رێكخراوی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد سوپاسنامەیەكی ئاراستەی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كرد.
لەبەرامبەر هاوكاری و پشتگیرییە بەردەوامەكانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بۆیان، رێكخراوی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد سوپاسنامەیەكی ئاراستەی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كرد .
لایی خۆشیەوە سیروان محەمەد سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئامادەیی ژورەكەی نیشاندا بۆ پشتگیریكردنی هەر پرۆژەیەك كە خزمەت بە مرۆڤایەتی بكات “وەك چۆن لە رابردودا ژورەكەمان جگە لە بوارەكانی بازرگانی و پیشەسازی توانیویەتی پشتگیری هەمو ئەو پرۆژانە بكات كە خزمەت بە نیشتیمان و كۆمەڵگای كوردی و مرۆڤایەتی دەگەیەنن”.

