لەژوری بازگانی و پیشەسازی سلیمانی گفتوگویەكی كراوە لەنیوان سەروكی ژوری بازرگانی و ژمارەیەك لە ئەندامانی ژور و ماموستایانی زانكۆ و شارەزای یاسای بەریوەچووە.
لەگفتوگوكەدا باسا لە هەموو ئەو یاساو برگانەكرا كە حكومەت كاری پی دەكات و ئەو گورانكاریانەی پیویستە بكریت.
ماموستایانی زانكو لە گفتوگوكەدا كومەلیك رەخنەیان ئاراستەی ئەو یاسایانەكرد كەحكومەت دایناوە بو كەرتی تایبەت كەلەزوربەی یاساكاندا كەرتی تایبت زەرەرمەند دەبیت و حكومەت نەیتوانیوە لەریگەی یاساوە بەرهەمی ناوخوی و كەرتی پیشەسازی بەرەو پیشبروات.
لای خوشیانەوە هەریەكە لە سەروكی ژوری بازرگانی و ئەندامانی ژور كەموكوریەكان و ریگریەكانی یاساكانی كەرتی تایبەتیان خستەروو كە هەمیشە لەگەل بەرپرسانی ئیداری و حكومی قسەیانكردووە بوچارەسەركردنی كیشەی كەرتی تایبت و بازرگانی.
بریاروایە لەدوای گفتوگوكەدا چەندین خالی گرنگ بنوسریتەوە و لەریگەی ژوری بازگانیەوە ئاراستەی پەرلەمان و حكومەتبكریت بۆ چارەسەركردنی كەموكوڕییەكان.