داوادەکریت سەوزەو میوەلەدەرەوە نەهیندریت

پاش ئەوەى لەسەر پێشنیارى قائیمقامى سلێمانى و بە بریارى پارێزگاى سلێمانى لیژنەیەک پێکدەهێنرێت بەمەبەستى دیاریکردنى هاوسەنگیەک بۆ بەروبوومى سەوزەو میوە لەنێوان بەرهەمى ناوخۆ و هاوردەکردنى لەدەرەوەى هەرێم ،
  لیژنەکە یەکەمین کۆبوونەوەى خۆى ئەنجامدا بە سەرپەرشتى قائیمقامى سلێمانى و ئامادەبوونى ( بەرێوەبەرى چاودێرى بازرگانى ، جێگرى بەرێوەبەرى کشتوکاڵى سلێمانى، سەرۆکى یەکێتى جوتیارانى سلێمانى، سەرۆکى سەندیکاى عەلوەى سلێمانى ، کۆمەڵەى گەشەپێدانى خانووى پلاستیکى ، لەگەڵ نوێنەرانى هەریەک لە  ئاسایشى ئابوورى و  ب.پیشەسازى و بازرگانى سلێمانى)
ناوەرۆکى کۆبوونەوەکە بریتى بوو لە کۆکردنەوەى داتاو زانیارى تەواو بۆ دیاریکردنى هاوسەنگییەک  کە  پشتگیری بکات لە بەرهەمى ناوخۆى سەوزەو میوەى جوتیاران و پاڵپشتیکردنى بەروبومەکانیان لە بازاردا بە پێى پێداویستى ناوخۆ ولەگەڵ ئەوەشدا  رەچاوى نرخ بکرێت بۆ هاوڵاتیان، 
 لە بەشێکى ترى کوبونەوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە کار بە رێنمایى ژمارە 2 ى ساڵى 2013 وەزارەتى کشتوکاڵ بکرێت، و لیژنەکە کاربکات بە پێى خشتەى قەدەغەکردنى هاوردەکردنى سەوزەو میوەکە لە لایەن وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانەوە دەردەچێت.
 
ز.ر