به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ گه‌یشته‌ عێراق

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایگه‌یاند كه‌ (17) كه‌شتی كه‌ هه‌زران تۆن گه‌نم و شه‌كری به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ی هاوولاتیانی پێبوو دوێنێ گه‌یشته‌ به‌ندره‌كانی باشوور له‌ پارێزگای به‌سڕه‌.
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌ (10) كه‌شتی كه‌ (500) تۆن گه‌نمی ئۆستڕاڵی و كه‌ندی هه‌ڵگرتبوو و له‌گه‌ڵ دوو كه‌شتی دیكه‌ كه‌ 60 تۆن برنجی ئه‌رزجه‌نتینی و ئۆرگوای هه‌ڵگرتبوو هاوكات 5 كه‌شتی دیكه‌ش 115 تۆن شه‌كری ئیماراتی باركردبوو گه‌یشتنه‌ به‌نده‌ره‌كانی پارێزگای به‌سڕه‌ .
به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ده‌لێت سه‌رجه‌م ئه‌و ماده‌ خۆراكییه‌كانی بۆ به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان كردراوه‌ .