به‌پێی راپۆرتێكی ئابوری كوێتی، تێچوونی به‌رهه‌مهێنانی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له عێراق له‌نێوان 4 بۆ 6 دۆلاردایه و هه‌روه‌ها له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت هه‌رزانترینه له جیهاندا.
به‌پێی راپۆرتێكی “سه‌نته‌ری دیپلۆماسی بۆ توێژینه‌وه ستراتیژی” كوێتی، “سه‌ره‌ڕای بوونی چه‌ندین به‌ره‌نگاری سیاسی و ئه‌منی، تێچوونی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له عێراق هه‌رزانه و رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی له زیادبوونه، هه‌روه‌ها به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی شاره‌زایان تێچوونی به‌رهه‌مهێنانی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له عێراق له‌نێوان 4 بۆ 6 دۆلاردایه.
سه‌نته‌ره‌كه هۆكاره‌كانی تێچوونی نه‌وتی به‌پێی شوێنه جیاوازه‌كان دیاریكردووه و ، له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: تێچوونی ده‌رهێنانی نه‌وت له وشكانی كه‌متری تێده‌چێت تا ده‌رهێنانی نه‌وت له‌ژێر ئاودا، بۆ نموونه تێَچوونی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له قوڵایی ئاوه‌كاندا له نێجیریا بۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وت 30 دۆلاره، له‌كاتێكدا له وشكانیهكانیدا 15 دۆلاره، هه‌روه‌ها له زه‌وی عێراقدا ده‌رهێنانی نه‌وت ئاسانتره.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تێچوونی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت له‌و وڵاتانه‌ی له چوارچێوه‌ی رێكخراوی جیهانی ئۆپێك دان كه‌می كردووه، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی ئه‌و وڵاتانه و هێرشی گروپه چه‌كداره‌كان له هه‌ندێك له‌و وڵاته‌دا، تێچوونی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی به‌رز كردووه‌ته‌وه ئه‌ویش به‌هۆی تێوونی پاراستنی ئه‌وت و كۆمپانیاكان له لایه‌ن كۆمپانیاكانی پاراستنه‌وه.
جێی باسه، له دوای هه‌ریه‌كه له سعودیه و ئێران، عێراق به سێیه‌م وڵات داده‌نرێت له بوونی یه‌ده‌گی نه‌وت، كه به 511 ملیار به‌رمیل مه‌زه‌نده ده‌كرێت.