به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش و ئاڵۆزبوونی ڕه‌وشی ئه‌منیی عێراقه‌وه، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، له بازاڕه‌كانی جیهاندا ١١٤دۆلاری تێپه‌ڕاند.
دڵشاد شه‌عبان جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند: ئه‌و ره‌وشه‌ی له ئۆكرانیا دروست بووه و هێرشه‌كانی داعش له عێراق وایان كردووه هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ به‌نده‌ری جیهانی توركیا بوه‌ستێت، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی و ترسی له كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت دروست كردووه، بۆیه نرخی نه‌وت له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
له ١٠ی حوزه‌یرانه‌وه گرووپی چه‌كداری داعش موسڵی كۆنترۆڵ كردووه و هه‌ندێك ناوچه‌ی نه‌وتیشی وه‌كو بێجی كه‌وتۆته ژێر ده‌ست.
دڵشاد شه‌عبان وتی: نرخی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی هه‌رێمی كوردستان به نرخی جیهانی ده‌فرۆشرێت، وتیشی: ئه‌م بارودۆخه له‌ڕووی ئابوورییه‌وه له خزمه‌تی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه، چونكه سه‌ره‌تای هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان نرخی جیهانی له‌نێوانی ١٠٠ دۆلار بۆ ١٠٥ دۆلار بوو، به‌ڵام ئێستا ١١٤ دۆلاره.
به‌پێی ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه كه سه‌ره‌تا نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به 105 دۆلار فرۆشرابێت، ئێستا هه‌ر به‌رمیلێك 9 دۆلار، زیاده‌ی چووه‌ته سه‌ر.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كوردستان هه‌روه‌ها وتی: بۆرییه نه‌وتیه‌كانی كوردستان له رووی ئه‌منیه‌وه پارێزراون و هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیان له‌سه‌ر نییه و داعش ناتوانێ بۆ سه‌ر بۆریه نه‌وتییه‌كانی كوردستان كاریگه‌ر بێت، چونكه هه‌مووی له‌ژێر كۆنترۆڵدایه و هه‌موو كێڵگه نه‌وتیه‌كان له‌نێو هه‌رێمی كوردستاندان.