ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت توانیویانە دەستبگرن بەسەر ئەو سوتەمەنیانەدا کە چەندکەسێک ویستویانە بیبەنە دەرەوەی سلێمانی و قەیدران دروستبکەن.
لەڕاگەیەندراوەکەدا کەوینەیەکی بۆسایتی ژوری بازرگانی نیردراوە ئاماژەبەوەدەکات” بەمەبەستى بنبڕکردن و نەهێشتنى بردنەدەرەوە و بازرگانی کردنى نایاسایی بە هەموو جۆرە سوتەمەنیەکەوە ، لەم کاتەدا کە هەرێمى کوردستان و عێراق بە بارو دۆخێکی ناهەموواردا تێ دەپەرێت ، وەبەرگرتن بە نەقۆزتنەوەى ئەم بارودۆخە ئێستا و چاوجنۆکى هەندێک کەس ، کە زیانى بۆ سەر ژیانى هاوڵاتیان و کۆمەڵگاو ئابووری هەرێمی کوردستان ئەبێت ، پاش وەرگرتنى بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەى ئاسایشی سلێمانى ، مەفرەزەکانی ئاسایشى سلێمانى ، لە سێ چالاکی جیاجیادا لە بازگەکانى شاری سلێمانى و ناوشاری سلێمانیدا لەڕۆژانى 22 و 23 /6/2014 توانیان دەستبگرن بەسەر شەش تانکەر بانزیندا کەسەرجەمیان بڕی (2160000 ) دوو ملیۆن و سەدوو شەست هەزار لیتر بەنزینیان بارکردبوو بە نیازبوون بەنایاسایی و بە قاچاخ بیبەنە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و بەگران بیفرۆشنەوە”
راگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە” لە چالاکیەکی کەدا هێزەکانى ئاسایش توانیان دەست بگرن بەسەر بڕێکی زۆر دەبە بەنزیندا کە بەهەمان شێوە بەنیازبوون بیبەنە دەرەوەی هەرێم ، لە لایەکی ترەوە لە ماڵێکدا لە گەڕەکى ڕاپەرین لە شاری سلێمانى دەستگیرا بەسەر بڕی ( 92 ) بتلڕ غازی پڕ و بڕی (37) بتلڕ غازی بەتاڵدا کە خاوەنەکەى حەشاری دابوو بۆئەوەى لەکاتی دروست بوونى قەیراندا بەگران بیان فرۆشێتەوە”
لەکۆتای ڕاگەیەندراوەکەشدا ئەوە هاتووە سەرجەم ئۆتۆمبیل و مەوادە گیراوەکان بە بریاری دادوەر دەستیان بەسەردا گیراوە ڕوو بەڕووی یاسا دەکرێنەوە .