گۆڤاری فۆربێس : سابیك دەوڵەمەندترین كۆمپانیای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

بەپێی راپۆرتی گۆڤاری فۆربێس مێدل ئیست كۆمپانیای “سابیك” كە لەبواری بەرهەمە پەترۆكیمیاوییەكاندا كار دەكات، داهاتی ساڵانەی ٥٠ ملیار دۆلارەو سەرمایەكەشی بە زیاتر لە ٩٠ ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت.
ئەو كۆمپانیایە دەوڵەمەندترین كۆمپانیای جیهانی عەرەبە لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا.
دوای كۆمپانیای سابیك كە ناوەندەكەی لە سعوودیایە، كۆمپانیای تێلێكۆم سعوودیا و بانكی ناوەندیی قەتەر پلەی دووەم و سێیەمی ریزبەندییەكەیان بەدەستهێناوە.
لە ناو ٥٠٠ گەورە ‌كۆمپانیای دەوڵەمەندی رۆژهەڵاتی ناوە‌ڕاستدا، كۆمپانیای پەیوەندییەكانی ئیمارات و كۆمپانیای ئەلیكتریكی سعوودیاش لە ریزی چوار و پێنجەمدان.
گۆڤاری فۆربیس مێدل ئیست ساڵانە لیستی ٥٠٠ كۆمپانیای دەوڵەمەندی رۆژهەڵاتی ناوە‌ڕاست بڵاودەكاتەوە.