خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئابووری یه‌كێكه له شه‌ش خه‌ڵاته‌كه‌ی نۆبڵ، ئه‌م خه‌ڵاته له‌ساڵی 1968 ه‌وه دامه‌زراوه و له‌ساڵی دواتره‌وه چووه‌ته رێزی خه‌ڵاته‌كانی تری نۆبڵه‌وه و دراوه.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند زانیارییه‌كن سه‌باره‌ت به‌و خه‌ڵاته:
1- تائێستا 45 خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئابووری دراوه، 22 یان دراون به ته‌نها یه‌ك براوه، 17 خه‌ڵاتیان دراون به دوو براوه، شه‌شه‌كه‌ی تریشیان دراون به‌سێ براوه به‌هاوبه‌شی.
2-ژماره‌ی براوه‌كانی ئه‌م خه‌ڵاته 74 براوه‌ن.
3-تێكڕای ناوه‌ندیی ته‌مه‌نی براوه‌كانی ئه‌م خه‌ڵاته 67 ساڵه.
4-گه‌نجترین براوه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته براوه‌ی خه‌ڵاتی 1972 كێنیس جه‌ی ئهڕۆو-ه كه ته‌مه‌نی 51 ساڵبووه.
5-به‌ته‌مه‌نترین براوه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته براوه‌ی خه‌ڵاتی 2007 لیۆنید هورویسز-ه كه ته‌مه‌نی 90 ساڵ بووه، ئه‌م پیاوه به‌ته‌مه‌نترین براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵه به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه.
6-تائێستا ته‌نها یه‌ك ژن ئه‌م خه‌ڵاته‌ی بردووه‌ته‌وه كه ئه‌ویش براوه‌ی خه‌ڵاتی 2009 ئیلینۆر ئۆسترۆم-ه.
7-تائێستا هیچ كه‌سێك یان دامه‌زراوه‌یه‌ك نیه زیاتر له‌جارێك ئه‌م خه‌ڵاته‌ی بردبێته‌وه.