رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بۆ ماوەی نیو سەعات پێگەی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بە هۆی هەڵەیەكی تەكنیكییەوە وەستا، بەپێی وتەی دامەزراوەی فۆربس، بەو نیو سەعاتە (500) هەزار دۆلار زیانی پێكەوتووە.
فەیسبووك لە (4ی شوباتی 2004) بە سەرپەرشتی مارك زوكەربێرگ كە ئێستاش خاوەنی فەیسبووكە دروستكرا، تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بەربڵاوترین تۆِری كۆمەڵایەتیە لە نێوان تۆڕەكانی تری وەك تویتەر و گوگڵ پلەس و لینكد ئین و ئینیستاگرام و بەگوێرەی ریزبەندی پێگەی ئەلێكسا پلەی دووەمی هەیە لە دوای گوگڵ و خاوەنی زۆرترین بەشداربووی چالاكە.
تەنها لە (10) چركەدا لە فەیسبوك ئەمانە روویاندا:-
• 520.830 لایك دەكرێت.
• 250.000 نامە دەنێردرێت.
• 166.666 داواكاری بەهاوڕێ بوون (Friend Request) دەنێردرێت.
• 85.000 كۆمێنت دەنوسرێت.
• 83.333 لینك شێر دەكرێت.
• 22.666 وێنە دادەنرێت.
• 12.000 بانگێشت (Invite) دەكرێت.
• 50 پرۆفایل دروستدەكرێت.