به‌یاننامه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر دووه‌مین فرۆشی نه‌وت

دووه‌مین كه‌شتى هه‌ڵگرى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌لامه‌تى گه‌یشته‌ ده‌ستى كڕیارانی و حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستانیش به‌یننامه‌یه‌كى له‌و بارییه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ . وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا دووه‌مین فرۆشى نه‌وتى له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان به‌ رێگاى بۆریی هه‌نارده‌كردنى نه‌وتی له‌ رێگاى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیا و گه‌یشتنى به‌ سه‌لامه‌تى به‌ ده‌ستى كڕیارانى راگه‌یاند .
به‌یاننامه‌كه‌ ده‌لێت: دووه‌مین باره‌ نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان كه‌ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل بووه‌ به‌سه‌لامه‌تى له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌شتیه‌ى كه‌ وه‌زاره‌تى سامانه‌ سرووشتیه‌كان به‌ كرێى گرتبوو به‌سه‌لامه‌تى گه‌یشته‌ ده‌ستى كڕیاره‌كه‌ى . وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌لێت: هه‌رێمی كوردستان شانازی ده‌كات به‌م ده‌سكه‌وته‌ مێژووییه‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌دا سه‌ڕه‌ڕای ئه‌و هه‌موو ترساندن و ده‌ستوه‌ردانه‌ بێبنه‌مایانه‌ی له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه‌ به‌رامبه‌ر خاوه‌نی كه‌شتییه‌كه‌ و وكڕیاران و بازرگانانی نێوده‌وڵه‌تى ده‌كرا،، هاته‌دی .
هاوكات وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌یشى راگه‌یاند كه‌ كه‌شتى سێیه‌م و چواره‌م ئێستا له‌ به‌نده‌رى جه‌یهانه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ى سێیه‌مین و چواره‌مین فرۆشى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ كڕیارانى .