ئەم هەفتەیە سێ وەزارەتی دیكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی ئایار وەردەگرن و پەروەردە یەكێكە لەوان.
ماڵپەڕی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، ئەم هەفتەیە مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەكانی تەندروستی و ناوخۆ دابەشدەكرێت.
بەڵام دلێر تاریق، وتەبێژی ئەو وەزارەتە بە تۆڕی میدیایی رووداوی وت “وەزارەتی پەروەردەش ئەم هەفتەیە مووچە وەردەگرێت”.
سەبارەت بە خشتەی دابەشكردنەكە، بەوەی كام وەزارەت زووتر مووچەكەی دەدرێت، دلێر تاریق وتی “سبەی كۆدەبینەوە بۆ دانانی خشتەكەو دواتر رایدەگەیێنین”.