به‌شه‌ خۆراكی‌ هاوڵاتیانی‌ هه‌رێم دواناكه‌وێت

خه‌یڕوڵا حه‌سه‌ن وه‌زیری‌ بازرگانی‌ عێراق له‌لێدوانێكیدا‌ ڕایگه‌یاند: ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی‌ چه‌ند پارێزگایه‌كی‌ عێراقی‌ گرتۆته‌وه‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر هاتنی‌ به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نابێت‌و له‌كاتی‌ خۆیدا ده‌گاته‌ ده‌ست هاوڵاتیان.
وتیشی له‌ چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردوودا ڕێگای‌ كوت- خانه‌قینیان كردۆته‌وه‌، له‌و ڕێگایه‌وه‌ ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی‌ خۆراكی‌ مانگانی‌ بۆ هاوڵاتیانی‌ هه‌رێم ده‌گوازنه‌وه‌ و هاتوچۆده‌كه‌ن و به‌شه‌ خۆراكه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌ننه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.